كتێبی "میوانەكانی شەوی هەینی" بڵاو كرایەوە

:: PM:01:41:02/07/2024 ‌
كۆمەڵە چیرۆكی "میوانەكانی شەوی هەینی" نوێترین كتێبی وەرگێڕاوی نووسەر و چیرۆكنووس هێمن مەحموودە كە لە زمانی عەرەبییەوە وەریگێڕاوە بۆ كوردی، لەلایەن دەزگای چاپ و پەخشی پاندا لە سلێمانی چاپ كراوە.

ئەم كتێبە كۆمەڵێك چیرۆكی جیهانیی لە خۆ دەگرێت، وەك سێ كورتە چیرۆك، زمانێك خاڵی لە وشە، یەكەمین گوناه، ئەركێكی پیرۆز، لە هاوڕێیەكەوە بۆ هاوڕێیەك، میوانەكانی شەوی هەینی، ئەو ڕۆژەی تیێدا ون بووم، مروارییە بچووكەكان، سەربازە كەمئەندامەكە، ئەو پڵنگانەی سەلماندیان كەرن، ئەو ئافرەتەی بە دڵخۆشی مرد، چیرۆكێكی ترسناك، ئیمپراتۆرەكەی چین، نەخشەی جیهان.

هێمن مەحموود بۆ "وشە" گوتی، وەرگێڕانی ئەم كۆمەڵە چیرۆكە بە بەرنامە نەبووە و لە یەك كتێبەوە وەرمنەگێڕاون، بەڵكو لە ماوەی ساڵانی پێشوودا ئەم چیرۆكانەم بەرچاو كەوتووە و خوێندووەتەوە و وەرمگێڕاون.

نووسەر ئەوەشی گوت، ئەوەی تەواوی ئەو چیرۆكانە بەیەكەوە دەبەستێتەوە، خەمە ئینسانییەكەیە كە لە ناواخنی چیرۆكەكاندا خۆیان حەشار داوە، ئەم چیرۆكانە چێژێكی تایبەتیان هەیە و مانای قووڵ و پەیامی ئینسانییانە لە خۆ دەگرێت.



وشە - سۆران عەزیز