گورچیلەكانی دوو ئەندامی گرنگی لەشن و خوێن لە مادەی كیمیایی و پاشەڕی و شلەی زیاد پاك دەكەنەوە و بەشێوەی میز دەیانكەنە دەرەوە، پزیشكێكی رووسی ئاشكرای دەكات كە چەند نیشانەیەك هەن ئاماژە بۆ بوونی كێشە لە فەرمانی گورچیلەكان دەكەن، لەوانە خەوزڕان و ماندووبوونی درێژخایەن و هیتریش، بۆیە پێویستە بە گرنگ وەربگیرێن و فەرامۆش نەكرێن.
ستانیسلاڤ سوسنوفسكی، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی كۆئەندامی میز باسی بوونی چەند نیشانەیەك بۆ هەبوونی كێشە لە فەرمانی گورچیلەكان دەكات، بۆیە پێویستە گرنگیان پێ بدرێت، بەتایبەتی ئەگەر گۆڕانكاریی لە شیكاریی میز لە تاقیگە یان بینراو بە چاوی ئاسایی هەبوو، بەتایبەتی ئەگەر ئامادەیی بۆماوەیی خێزانیی كێشەكانی گورچیلە هەبێت.
روونی كردەوە، دەكرێ گورچیلەكان بە خەوزڕان و ماندووبوونی درێژخایەن و كێشەی یادەوەری و كەمخوێنی و وشكهەڵگەڕانی پێست و هەستكردن بە تامی كانزا لە دەم و هاتنی بۆنێكی ناخۆش لە دەم كاریگەر بن، رەنگە زەحمەتیی هەناسەدان و ئاوسان و ئازاری بێ هۆكاری پەلەكان و بەرزیی پەستانی خوێن ئاماژەیەك بن بۆ بوونی كێشە لە گورچیلەكان.
پێشتریش توێژینەوەكان بوونی پێوەندییان لە نێوان خەوزڕانی درێژخایەن و كێشە و پەككەوتنی گورچیلەكان سەلماند، لە توێژینەوەیەكی زانكۆی تێنسی دەركەوت كە پێوەندی لە نێوان خەوزڕان و لاوازبوونی فەرمان و لەكاركەوتنی گورچیلەكان و زیادبوونی مەترسی مردن هەیە.