حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا به ئامانجی به‌رهه‌مهێنانی پێكوته‌ی ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده، له‌گه‌ڵ كۆمپانیای مۆدێرنا گرێبه‌ستێكی به به‌های 176 ملیۆن دۆلار واژوو كرد.
ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت له دژی ئه‌و جۆره ڤایرۆسه، هه‌ڵمه‌تێكی گشتی ده‌ست پێ بكات و بنبڕی بكات، بۆیه په‌ره به ته‌كنه‌لۆجیای جۆری ''MRNA'' له به‌رهه‌مهێنانی پێكوته ده‌دات. ئه‌و وڵاته ده‌ڵێ له دوای كۆرۆنا، ئه‌زموونی وه‌رگرتووه و ده‌یه‌وێت به‌ر له روودانی هه‌ر قه‌یرانێك، پێشتر ئاماده‌كاریی بۆ بكات.
ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه له كێڵگه‌كانی په‌له‌وه‌ر و ئاژه‌ڵدارییه‌كان سه‌رهه‌ڵده‌دات، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا به هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر مرۆڤ هه‌ژمار ناكرێت.
رێ له‌وه بگرن ئه‌و ڤایرۆسه بۆ جۆری مه‌ترسیدارتر بگۆڕێت.
زانایان ده‌خوازن خێرا پێكوته‌یه‌ك به‌رهه‌م بهێنن كه كۆتایی پێ بهێنێت و رێ له‌وه بگرن ئه‌و ڤایرۆسه بۆ جۆری مه‌ترسیدارتر بگۆڕێت.
ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه ئه‌م جۆره ڤایرۆسه له ناو باڵنده‌كاندا ده‌بینرێت، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه بۆ مانگا و جۆره‌كانی تری ئاژه‌ڵیش گواستراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی
بی بی سی، زانایان ئه‌و هۆشدارییه‌شیان داوه كه له‌وانه‌یه له داهاتوودا ئه‌نفله‌وه‌نزای باڵنده بۆ مرۆڤیش بگوازرێته‌وه.
چه‌ند كه‌سێك كه له كێڵگه‌كانی ئاژه‌ڵ و په‌له‌وه‌ر كاریان كردووه، ئه‌و ڤایرۆسه‌یان بۆ گواستراوه‌ته‌وه و بووه‌ته هۆی هه‌وكردنی چاو و كێشه‌ی هه‌ناسه .