بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕای گەیاند، لە مانگێكدا 127 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی ئەنجام دراوە .
بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری ئیمێرجنسی لە شاری سلێمانی هەزار و 483 كەس سەردانیان كردووە و چارەسەری پێویستیان بۆ كراوە.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتە ڕوو، ئەو نەخۆشخانەی مانگی ڕابردوو سەردانی نەخۆشخانەی سووتاوی یان كردوە 235 كەس سەردانی بەشی فریاكەوتن و 819 كەس سەردانی بەشی ڕاوێژكاری نەخۆشخانەكە و 429 كەس سەردانی بەشی چارەسەری سروشتییان كردوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، لە ماوەی مانگی ڕابردوودا لەنەخۆشخانەی سووتاوی و نەشتەرگەری جوانكاری 127 نەشتەرگەری گەورە ئەنجام دراوە، هەروەها 132 كەس داخڵ كراون و 24 كەسیان لەبەشی سووتاوی و 108 نەخۆشیان لەبەشی جوانكاری بووە.