میدیای یەكێتی: عەتا سەراوی سەیارەكەی خۆی تەقاندۆتەوە بۆیە گیراوە

:: PM:02:16:05/07/2024 ‌
سەرچاوەیەكی تەناهی هۆكاری گرتنی عەتا سەراوی ئاشكرا دەكات و دەڵێت: بەتۆمەتی تەقاندنەوەی ئۆتۆمبێلەكەی خۆی گرتوومانە.

 سەرچاوەیەكی تەناهی بە راگەیاندنی یەكێتی گوتووە، عەتا سەراوی بە ماددەی دووی تیرۆر و بە تۆمەتی ئەوەی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەكەی سیناریۆی خۆی بووە، بە بڕیاری دادەوەر گیراوە.

نیوەڕۆی 19ـی نیسانی 2024، لەگەڕەكی شەهیدانی سەرچنار لە سلێمانی، تەقینەوەیەك ڕوویدا، كە ئۆتۆمبێلی عەتا سەراوی ئەندامی پێشووی سەركردایەتیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستانی كردە ئامانج.

رۆژی رووداوەكە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند، "سەرجەم هێزە تەناهییەكان راسپێردراون بۆ بەدواداچوون و لێكۆڵینەوە لەو ڕووداوەكە بكەن و رێ بە هیچ كەسێك نادرێت ئارامی و دۆخی سلێمانی تێكبدات.

بەیانی ئەمرۆ لەكاتی گەڕانەوەیدا عەتا سەراوی لە فرۆكەخانەی سێمانی گیراو برایە بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی گشتی لە شارەكەدا، دوای ئەوەناوبراو روونكردنەوەیدا كە سیناریۆیەكی نوێ هەیە و ئەوەی لەپشت سیناریۆكەدایە بێ باجدان رزگاری نابێت.



وشە - تایبه‌ت