پله‌ی‌ گه‌رمی‌ ژووری‌ نوستن بۆ ته‌ندروستی‌ چه‌ند بێ‌؟

:: PM:03:26:06/07/2024 ‌
شاره‌زایان پله‌ی گه‌رمی گونجاوی ژووری نوستنیان بۆ شه‌وێكی ئارام و خه‌وی قووڵ ئاشكرا كردووه‌.

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی "گلۆستێرشایر لایڤ"، نزیكه‌ی دوو سه‌عات پێش خه‌وتن، جه‌سته‌ ورده‌ ورده‌ ده‌ست ده‌كات به‌ ساردبوونه‌وه‌.

گوته‌بێژی تیمی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به‌ ئامێره‌كانی كوالێتیی هه‌وا ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر ژووری نوستنه‌كه‌ت به‌ فێنك ڕابگریت، یارمه‌تی جه‌سته‌ت ده‌ده‌یت له‌ پرۆسه‌ی خه‌وتنی پشوودرێژدا، له‌لایه‌كی تره‌وه‌ ئه‌گه‌ر ژووری نوستنه‌كه‌ت زۆر گه‌رم بوو، ئه‌وا جه‌سته‌ت تووشی‌ ماندووبوون ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه‌یه‌ كه‌ هه‌ست به‌ ماندووبوونی ده‌روونی ده‌كه‌یت، "ڕاستییه‌كه‌ی به‌ ئه‌سته‌م ده‌خه‌ویت."

شاره‌زایان پێیان وایه‌، باشترین پله‌ی گه‌رمیی ژووری نوستن بۆ زۆربه‌ی كاته‌كان، له‌ نێوان 15 بۆ 19 پله‌یه‌، هه‌روه‌ها پێویسته‌ تاریك و بێده‌نگ بێت. بۆ منداڵان ژوورێكی گه‌رمتر به‌گشتی باشتره‌.

جگه‌ له‌وه‌ش، زۆرجار كه‌سانی به‌ته‌مه‌ن تووشی دابه‌زینی ئاستی میلاتۆنین و كۆرتیزۆڵ و دابه‌زینی پله‌ی گه‌رمی گشتی جه‌سته‌ ده‌بن، ئه‌مه‌ش ڕه‌نگه‌ پێویستی به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ژووری نوستن هه‌بێت.



وشە - وشه‌