هەواڵی مردنی هونەرمەند عەتا قەرداغی راست نییە

:: PM:06:09:06/07/2024 ‌
لە بەشێك لە ماڵپەڕ و سۆشیالمیدیاكانی كوردستاندا، هەواڵی كۆچی دوایی هونەرمەند عەتا قەرەداغی بڵاو بووەتەوە، بەڵام كەسێكی نزیكی ئەو هونەرمەندە رەتی كردەوە كە كۆچی دوایی كردبێت. 

ئەمڕۆ شەموو شەشی تەمووز، كەسێك نزیكی هونەرمەند عەتا قەرەداغی، بە "وشە"ی راگەیاند، هەواڵی گیان لە دەستدانی هونەرمەند عەتا قەرەداغی دوورە لە راستییەوە و ئەو ئێستە سەرقاڵە لە كاركردن بۆ بەرهەمی نوێ‌.

عەتا قەرەداغی هونەرمەندێكی ناسراوە و بەرهەمی زۆر و دیاری هەن كە دیارترینینان "دڵم نایە بە جێت بێڵم ئەمشەو لەلایەت ئەمێنمەوە" یان گۆرانی "بێ‌ دڵت كردم" و "خۆت مەدەرە دەست قەدەر و خاکى ئەم ڕۆحەم مەکێڵە" و چەندانى گۆرانى تر.

ئەو هونەرمەندە لە لە ساڵی 1973 لە سلێمانی لەدایكبووە و لە ساڵی 2004 ئەلبوومی "سرووتی ئەوین" و لە ساڵی 2008ـیشدا ئەلبوومی "جوانە لە تۆ"ی بڵاو كردەوە.



وشە - وشه‌