له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ چین و توێژه‌كانی سلێمانی، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له وه‌ڵامی پرسیاری كه‌سێكدا گوتی، حزب و لایه‌نه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیانن، بۆیه به‌رده‌وام دژایه‌تیی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، به‌ڵام من به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكه‌وه‌م و لام گرنگ نییه ئه‌وان دژایه‌تی كاره‌كانی حكوومه‌ت بكه‌ن یان نا.
ئه‌و قسه‌یه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت یه‌كێك بوو له‌و وه‌ڵامانه‌ی كه زۆرترین كاردانه‌وه‌ی به‌دوادا هات و وه‌ڵامێكی ئه‌و لایه‌نانه‌شی دایه‌وه كه به‌رده‌وام دژایه‌تی ده‌كه‌ن و پێی گوتن، حكوومه‌ت ئامانجی خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه و ئاو‌ڕ بۆ هیچ كه‌س و لایه‌نێكی تر ناداته‌وه كه بیه‌وێت بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆی كار بكات و ئه‌وه‌ی گرنگه هاووڵاتییانن.
حه‌سه‌ن مارف مامۆستا، به "وشه"ی راگه‌یاند، كارنامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت كه پێش چه‌ند ساڵێك له په‌رله‌مان بۆ هه‌مووانی پێشكه‌ش كرد، ئه‌وه‌ی تێدابوو كه ئامانجی ئه‌وه‌یه خزمه‌تی هاووڵاتییان بكات، گرنگی به خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانی بكات، حكوومه‌ت بۆ ئه‌وه‌یه ئه‌ركی خۆی جێبه‌جێ بكات كه خزمه‌تكردنی خه‌ڵكه، حزبیش ده‌یه‌وێت له حكوومه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌بێت، به‌ڵام ئه‌مه شتێكی نائاساییه، چونكه حزب كار و به‌رنامه‌ی جیاوازه، حكوومه‌تیش كار و به‌رنامه‌ی جیاوازه، حزب ده‌یه‌وێت خه‌ڵك بۆ خۆی به‌كار بهێنێت و به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی بدۆزێته‌وه، به‌ڵام حكوومه‌ت پێچه‌وانه‌وه‌یه و ده‌یه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵك بخاته سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو شتێك.
ته‌حسین محه‌مه‌د چاودێری سیاسی له سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، دژایه‌تییه‌كانی سه‌ر حكوومه‌ت كه حزب و لایه‌نه‌كان ده‌یكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌یه حكوومه‌ت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان پێشكه‌ش بكات یان به‌مانایه‌كی تر تا به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان له‌ناو حكوومه‌ت بدۆزنه‌وه، به‌ڵام سه‌رۆكی حكوومه‌ت رێ به‌مه نادات كه حكوومه‌ت بخرێته خزمه‌تی حزب، ئه‌ركی حكوومه‌ت جیاوازه، حكوومه‌ت بۆ خه‌ڵكه، به‌ڵام حزب جیاوازه، ئه‌ركی حكوومه‌ت پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه بۆ خه‌ڵك، به‌ڵام لای حزب به‌و جۆره نییه.
كاتێك حكوومه‌ت خزمه‌تی خه‌ڵك بكات، هیچ باكی به‌وه نییه لای لایه‌نه سیاسییه‌كان په‌سندكراوه یان نا
زیاتر گوتی، كاتێك حكوومه‌ت خزمه‌تی خه‌ڵك بكات، هیچ باكی به‌وه نییه لای لایه‌نه سیاسییه‌كان په‌سندكراوه یان نا، ئایا له حكوومه‌ت رازین یان نا، هه‌میشه لایه‌نه سیاسییه‌كانیش به‌دوای ئه‌وه‌وه‌ن یان ئه‌وه‌یان پێ خۆشه حكوومه‌ت كه‌مته‌رخه‌م بێت و خزمه‌ت نه‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی دژایه‌تی بكه‌ن، كاتێكیش حكوومه‌ت كاری باش ده‌كات، لایه‌نه‌كان دژایه‌تیی ده‌كه‌ن.
بڵند فاتیح دانیشتووی سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، سه‌رۆكی حكوومه‌ت به هه‌مووانی گوت ئه‌وه‌ی بۆ من گرنگه، خزمه‌تكردن و به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییانه و ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌شی كه به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیانن و دژایه‌تیی حكوومه‌ت ده‌كه‌ن بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی خۆیان، هیچ گرنگ نییه به‌لامه‌وه، سیاسه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌م و سه‌رۆكی حكوومه‌تیش خزمه‌تكردن و گرنگیدان بووه به خه‌ڵك، ئه‌مه شتێكی زۆرباشه تا هه‌مووان بزانن كه حكوومه‌ت خه‌ڵكی لا گرنگه و سه‌رۆكی حكوومه‌تیش گرنگی به لایه‌نه‌كان نادات له‌و چوارچێوه‌یه.
باسی له‌وه‌ش كرد، هه‌ر حكوومه‌تێك به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی پێش به‌رژه‌وه‌ندیی حزب خست، ئه‌وه ئامانجی خزمه‌تكردنه، به روون و راشكاوی سه‌رۆكی حكوومه‌ت وه‌ڵامێكی بۆ حزبه‌كان نارد، هه‌ر لایه‌نێكیش كه دژایه‌تیی حكوومه‌ت بكات، ئه‌وه به‌دڵنیاییه‌وه ته‌نیا خۆی ماندوو ده‌كات، حكوومه‌ت هیچ كاتێك خه‌ڵك فه‌رامۆش ناكات بۆ حزبه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان، حكوومه‌ت هی خه‌ڵكه و بۆ خزمه‌تكردن و داواكاری و جێبه‌جێكردنی داواكارییه‌كانی خه‌ڵكه، نه‌ك هی حزب و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان.
وشه/ تایبه‌ت