لە بەرانبەر بێكەرامەتی و بێهەڵوێستی و ملدان بە هەندێك كاری نابەجێ و سەرپێچی، فەزاحەتێكی تری شاسوار عەبدولواحید ئاشكرا دەبێت كە هۆكارە بۆ گیان لەدەستدانی كچە ئەندازیارێك لە گوندی ئەڵمانی و دواتر سوڵحكردنی بە پارە.
رووداوەكە بەمشێوەیە بووە، كچە ئەندازیارێك بە ناوی "لینا" دەكەوێتە ناو مەنهۆڵێكی گوندی ئەڵمانی، دوای دەرهێنانی و مانەوەی بۆ ماوەیەكی زۆر لە نەخۆشخانە گیان لەدەست دەدات، بەڵام شاسوار عەبدولواحید بە سوڵح داوا دەكات ئەو بابەتە نەچێتە میدیاكانەوە.
بەپێی زانیارییەكانی "وشە" كە لە سەرچاوەیەكی ناو گوندی ئەڵمانی دەستی كەوتووە، شاسوار داوای كردووە تەنیا ئەو پرسە نەچێتە میدیا ئامادەیە هەموو كارێك بكات.
كەوتنی كچەكە بەهۆی نەبوونی مەرجی سەلامەتی بووە لە پڕۆژەكەدا، جگە لەوەی سێ مانگ بوو ئەو ئەندازیارە مووچەی وەرنەگرتبوو.
ئاشكرابوونی فەزاحەتەكانی شاسوار هەر ئەوەندە نییە، رەنگە سەتان فەزاحەتی تری هەبێت و بێكەرامەتیی شاسوار بەتەواوی دووپات بكەنەوە.
شاسوار لە ماوەكانی رابردوودا زۆرترین ناوزڕاندنی بەرانبەر حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە، زۆرترین فێڵیشی لەڕێی پڕۆژەكان و میدیاكانی لە خەڵكی كوردستان كردووە، بۆیە كەرامەتەكەی گەیشتووەتەوە ئاستی سفر و بێ كەرامەتترینە.