سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە هەمووانی راگەیاند كە ئەو جیاوازی لەنێوان هیچ ناوچە و لایەنێك ناكات و خۆی بە خەمخۆر و خزمەتكاری خەڵك دەزانێت، بۆ خزمەتكردن و پڕۆژە و كاری باش و خزمەتگوزاری گرنگی بە هەموو ناوچەكانی كوردستان دەدات، هەرێمی كوردستان یەك پارچەیە و جیاوازی ناوچەیەك لەگەڵ ناوچەیەكی تر نییە.
وەڵام و قسەكانی سەرۆكی حكوومەت بۆ ئامادەبووان و هەموو خەڵك ئومێدبەخش بوون، چونكە ئەو بەڵێنی بە خەڵك دا و گوتی، بە ئامانەتەوە كار دەكەن و ئامانجیشم ئەوە بووە خەڵك و خودا لەخۆم رازی بكەم، ئەمەش وای كرد كە خەڵك بە ئومێدەوە چاوەڕێی كاری باش لە سەرۆكی حكوومەت بكەن، ئەوەیان بۆ روون بووەوە كە ئەو حزبانەی باسیان لە جیاوازیكردن لەگەڵ ناوچەكان لە رووی خزمەت دەكرد، راست كەن و حكوومەت بەهاوشێوە سەیری ناوچەكان دەكات.
لەمبارەوە ئازاد ئەكرەم، سەرۆكی فراكسیۆنی میلەت بە "وشە"ی راگەیاند، سەرۆكی حكوومەت لەناو پەرلەمان كابینەیەكی خزمەتگوزاری و خزمەتكردنی پێشكەش كرد كە هەموو گرنگیدان بوو بە خەڵك، كاركردن بوو بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتییان و پێشخستن و ئاوەدانكردنەوە، ئەمەش هەنگاوێكی باش بوو.
زیاتر گوتی، هاووڵاتییان بەردەوام داواكارییان هەیە و وڵات لە فراوانبووندایە، پێویستیمان بە كاری زیاتر و خزمەت و پڕۆژەی زیاتر هەیە، حكوومەت چەند گرنگی بە خەڵك بدات و داواكانیان جێبەجێ بكات هێشتا هەندێك كێشە ماون چارەسەر بكرێن، بۆیە حكوومەت گرنگی بە چارەسەری كێشەی هاووڵاتییان بدات ئەمە حكوومەتە كە كێشەی هاووڵاتیی لا مەبەست بێت، ئەگەر لایەنێكیش لەپێناو بەرژەوەندیی خۆی دژایەتی و رێگریی كردبێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا حكوومەت هەوڵی داوە خزمەتی خەڵك بكات.
پێوەست بەو پرسە دڵشاد نامیق، مامۆستای زانكۆ بە "وشە"ی راگەیاند، مەسروور بارزانی هەوڵی داوە حكوومەتێك هەبێت بۆ هەموو هەرێمی كوردستان، هەر لە زاخۆوە تا خانەقین و هیچ دەستێكی حزبی و كەسی نەیەتە ناو ئەو حكوومەتەوە، بۆ ئەوەی حكوومەتی خزمەتكردنی خەڵك بێت، سەرۆكی حكوومەت خۆی راستەوخۆ بەشدار بووە لە كەرتەكان و ئەو پڕۆژانەی كە خراونەتە جێبەجێكردن، جیاوازی لە ناوچەیەك بۆ یەكێكی تر نەبووە لە زاخۆ چۆن بووە لە هەڵەبجەش بەهەمان شێوە، ئاستەنگی زۆر بۆ حكوومەت دروست كرا، بەڵام حكوومەت ئەوانەی تێپەڕاند و توانی كار بەو كارنامەیەی خۆی بكات.
روونی كردەوە، هەرچەندە بەردەوام رێگرییەكی زۆر لەبەردەم كارەكانی كابینەی نۆ هەبووە، بەڵام بەهەموو شێوەیەك رووبەڕووی بەربەستەكان بووەتەوە، بۆیە گرنگە لایەنەكان لەپێناو بەرژەوەندیی خەڵكی كوردستان هاوكاری كابینەكە بن، حكوومەت گرنگی بە دژایەتیی لایەنەكان نەداوە بۆ خزمەتكردنی خەڵك، چونكە خەڵك لەپێش هەموو شتێكەوەیە، بۆیە زۆرترین خزمەت بە هاووڵاتییان و هەموو ناوچەكان بەبێ جیاوازی كراوە، سەرۆكی حكوومەتیش ئامانجی خەڵكە، بۆیە گرنگی بە شتی تر نادات.
لای خۆیەوە سەروان حامد، هاووڵاتیییەكی سلێمانی بۆ "وشە" ئاماژە دەكات، هیچ حكوومەتێك نییە حەزی بە خزمەتكردن نەبێت، تەنیا رێگە بدرێت حكوومەت بۆ هەمووانی دەسەلمێنێت كە چۆن كار دەكات و چۆن خزمەت و خزمەتگوزاریی دەكات، هەرێمی كوردستان لەو چەند ساڵەی رابردوو پێشكەوتنی زۆر باشی بەخۆیەوە بینیوە، كاری گەورە و پڕۆژەی زۆر ستراتیجی كراون، چەندین پڕۆژە كراون كە لە خزمەتی هاووڵاتییاندا بووە.
وشە/ تایبەت