سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، حه‌ماس چه‌ند هه‌نگاوێكی له‌باره‌ی بارمته ئیسرائیلییه‌كان گرتووه‌ته‌به‌ر بۆ ئازادكردنیان، ئه‌وه له كاتێكدایه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌ته‌واوی كۆنترۆڵی جه‌نگه‌كه‌ی له ده‌ست داوه.
پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیی رۆژنامه‌ی رۆژانه‌ی "
ئه‌هرام"ی میسری ئه‌مڕۆ سێشه‌م نۆی ته‌مووز، له كه‌ناڵی قاهیره بۆ هه‌واڵ وه‌ریگرتووه و بڵاوی كردووه‌ته‌وه، یائیر لاپید سه‌رۆكی ئۆپۆزسیۆنی ئیسرائیل له لێدوانێكدا رای گه‌یاند، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی ده‌بینرێت، بنیامین نه‌ته‌نیاهۆ سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل، كۆنترۆڵی جه‌نگه‌كه‌ی به‌رانبه‌ر به حه‌ماس له ده‌ست داوه.
له‌باره‌ی رزگاركردنی بارمته ئیسرائیلییه‌كان كه ئێسته له به‌رده‌ستی حه‌ماسدان، لاپید گوتی، ئه‌وه‌ی ده‌زانین بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس چه‌ند هه‌نگاوێكی له‌وباره‌یه‌وه گرتووه‌ته‌به‌ر، چاوه‌ڕێی ئه‌نجامه‌كانین كه بارمته‌كان ئازاد بكرێن.
ئه‌وه‌شی گوت كه ئابووریی ئیسرائیل له توانایدا نییه تاهه‌تایه له‌ناو جه‌نگدا بێت، یان بۆماویه‌ه‌كی درێژتر پشت به سه‌ربازه یه‌ده‌گه‌كان ببه‌ستێت.
لاپید دوێنێش رای گه‌یاند كه پێویسته جه‌نگی غه‌زه به زووترین كات رابگیرێت، هاوكات دانوستانه‌كان رژدتر بن بۆ ئازادكردنی بارمته ئیسرائیلییه‌كان.
له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس، جه‌نگی غه‌زه ده‌ستی پێ كرد و له رۆژی یه‌كه‌می جه‌نگدا سه‌رووی هه‌زار و 200 ئیسرائیلی گیانیان له ده‌ست دا و سه‌رووی 200 كه‌سی تر به بارمته گیران. ئه‌و رووداوه به رووداوێكی كاره‌ساتبار بۆ جووه‌كان له‌وه‌ته‌ی رووداوی هۆڵۆكاسته‌وه هه‌ژمار كرا، بۆیه په‌رچه‌كرداری توندی لێ كه‌وته‌وه.
له‌و كاته‌وه سوپای ئیسرائیل له ئاسمان و زه‌وییه‌وه غه‌زه بۆردمان ده‌كات كه به‌هۆیه‌وه شاره‌كه به ته‌واوی وێران بووه و دانیشتووانی شاره‌كه جگه له‌وه‌ی كه ده‌یان هه‌زاریان لێ كوژراوه، له ژیانێكی زۆر سه‌ختدا ده‌ژین. دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی فه‌له‌ستینیش، باس له كوژرانی زیاتر له 36 هه‌زار فه‌له‌ستینی ده‌كات و زیاتر له 80 هه‌زار كه‌سیش بریندار بوون.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌پێی دوای ئاماری ئیسرائیل نزیكه‌ی هه‌زار و 500 كه‌س كوژراون. زۆربه‌ی قوربانییه‌كانی ئیسرائیل پێوه‌ندی به یه‌كه‌م رۆژی هێرشه‌كه‌ی حه‌ماس هه‌یه كه به‌هۆیه‌وه هه‌زار و 200 كه‌س كوژران و زۆربه‌یان خه‌ڵكی سڤیل بوون، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا زیاتر له 200 ئیسرائیلی له‌لایه‌ن حه‌ماسه‌وه به بارمته گیران و له‌و كاته‌وه ته‌نیا 81 بارمته‌یان ئازاد كراون.