چاودێرانی سیاسی و هاووڵاتییان، شاسوار عه‌بدولواحید به كه‌سێكی زۆر بێ كه‌رامه‌ت ناو ده‌به‌ن و ده‌ڵێن خه‌ڵك باش ده‌یناسن، رێسوا ده‌كرێت و نامێنێت و بۆ هه‌موو خه‌ڵكیش ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و كه‌سێكه هیچ نییه و پووشێكه و سبه‌ی ره‌شه‌با ده‌یبات.
ئیدریس ئیسماعیل ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، شاسوار باسی كه‌رامه‌ت ده‌كات، له كاتێكدا خۆی بێ كه‌رامه‌تترین كه‌سه و خه‌ڵكی كوردستان چاك ده‌زانن كێ كار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان به كه‌رامه‌ت بێت و به كه‌رامه‌ت بژیت، شاسوار و په‌رله‌مانتاره‌كانی شاسوار چی ماوه نه‌یانكردبێت بۆ ئه‌وه كوردستان بێ كه‌رامه‌ت بكه‌ن.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر پاراستنی كوردستان و ریفراندۆم و داوای مافی خه‌ڵكی كوردستان و داوای جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و ماده‌ی 140 و داوای شه‌راكه‌تی راستینه له عێراق، له‌به‌ر كه‌رامه‌تی خه‌ڵكی كوردستان نه‌بێت، ئه‌ی چی كه‌رامه‌ته، به‌ڵام شاسوار خواردنی پاره‌ی خه‌ڵك و خۆفرۆشتن و جاشایه‌تی و كاركردن له‌گه‌ڵ شۆڤێنییه‌كان بۆ بڕینی قووتی خه‌ڵكی كوردستان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم به كه‌رامه‌ت بۆ خۆی ده‌زانێت، ئه‌گه‌ر شاسوار یه‌ك زه‌ڕه غیره‌تی هه‌بوایه، ده‌بوایه پاش هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی كه‌ركووك هیچ رۆژێك باسی كه‌رامه‌تی نه‌كردایه.
زیاتر گوتی، ئه‌و پێش هه‌ڵبژاردن ئه‌و هه‌موو درۆ و چه‌واشه‌كارییه‌ی بۆ خه‌ڵك كرد و خه‌ڵك بڕوای پێ نه‌هات، سوپاس بۆ خودا و بۆ سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم كه سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو كۆسپ و ته‌گه‌ره و پیلانی جاشه‌كانی ناوخۆ، توانی ئه‌م هه‌رێمه رابگرێت و له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی حكوومه‌ت به‌رده‌وام بێت، خه‌ڵكی كوردستان ده‌زانێت كێ به كه‌رامه‌ته و كێ بێ كه‌رامه‌ته و له هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمیش ده‌رده‌كه‌وێت خیانه‌تكار و خۆفرۆش و جاش و بێ كه‌رامه‌ت كێن.
نه‌ژاد ساڵح نووسه‌ر و رۆشنبیری سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، شاسوار كه‌سێكی پاره‌خۆره و ئه‌و پاره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی هه‌ژاری به ئاشكرا خواردووه، هه‌مووانیش باش ده‌زانن دیاره كێ كه‌رامه‌تی نییه، شاسوار كه‌سێكی سه‌ر رووته، ئه‌و به فه‌رده پاره‌ی خه‌ڵكی خواردووه، پاره‌ی ده‌خیله‌ی منداڵی فه‌قیری خواردووه، خۆی و كه‌سانی نزیكی یاری به خه‌ڵك ده‌كه‌ن.
ئه‌وانه كه‌سانێكن هیچیان له باردا نه‌بووه، ئسوڵی قسه‌كردنیان نییه
ئه‌و روونی كرده‌وه، ئه‌وانه كه‌سانێكن هیچیان له باردا نه‌بووه، ئسوڵی قسه‌كردنیان نییه، نه‌زانه و نه‌فام و گه‌مژه‌یه، خه‌ریكی فیتنه و ئاژاوه‌نانه‌وه‌یه، پێویسته هه‌رچی زووه لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت و سزا بدرێت به تۆمه‌تی خواردنی پاره و چه‌ندان شتی تر كه كردوویه‌تی، ده‌بێت ئاقڵ بكرێت، كه‌سێكی فیتنه‌بازه، ده‌بێت شاربه‌ده‌ر بكرێت، نابێت له‌و كوردستانه بمێنێت، حكوومه‌ت ده‌ستگیری بكات و هه‌قی هه‌رچی خاوه‌ن پشك هه‌یه لێی بكاته‌وه و دواتریش یه‌ك پوولی ته‌ڕی پێوه‌نێن و نه‌مێنێت، تا فێر نه‌بێت چۆن بیه‌وێت قسه و مامه‌ڵه بكات.
''شاسوار عه‌بدولواحید ترسی لێ نیشتووه و له كه‌وتن نزیك بووه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له دوای دۆسیه‌ی كازم فارووق په‌رله‌مانتاری نه‌وه‌ی نوێ، هاووڵاتییان ئه‌وه‌یان بۆ ده‌ركه‌وتووه شاسوار كه‌سێكی به‌رژه‌وه‌ندیخوازه و پیلان دژی نزیكه‌كانیشی داده‌نێت و تووشی دۆخێكی خراپیان ده‌كات، بۆیه ئێسته هه‌موو هه‌وڵه‌كانی خۆی خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی چه‌واشه بكات و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وا پێشانی بدات كه هێشتا ده‌توانێت خه‌ڵك بگه‌وجێنێت،'' نه‌ژاد وای گوت.
هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی گوندی ئه‌ڵمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، دانیشتووانی گوندی ئه‌ڵمانی هاواریان لێ هه‌ستاوه، مانگانه پاره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵك وه‌رده‌گرێت، خزمه‌تگوزاری خراپه، به‌رده‌وام و زووزوو كێشه‌ی ئاو دروست ده‌بێت، ئه‌و خه‌ریكه بۆ چه‌واشه‌كاری ئاو ده‌به‌خشێته‌وه، به‌ڵام خه‌ڵكی گوندی ئه‌ڵمانی به تانكه‌ر ئاو ده‌كڕن، چه‌ندان كێشه‌ی تر هه‌یه، نایه‌ن به هانای خه‌ڵك، به‌ڵام له ده‌ره‌وه وا خۆیان پێشان ده‌ده‌ن كه‌سی دڵسۆزن، ئه‌وه‌ی خه‌مخۆری بێت له‌وانه نییه.
وشه/ تایبه‌ت