به‌شدارانی گفتوگۆی ڕاسته‌وخۆی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، بۆ ''وشه'' باس له كه‌شی گفتوگۆ و پرسیاره‌كان و وه‌ڵامه‌كان ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن، بۆیان ده‌ركه‌وت كه سه‌رۆك وه‌زیران كه‌سێكه خۆی به گه‌وره نازانێت و نیازی هه‌یه كێشه‌كانی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكات، هیچ گله‌ییه‌كیان له وه‌ڵامه‌كانی سه‌رۆك وه‌زیران نه‌بووه و بڕوایان به قسه‌كانی هه‌بووه.
ئامان خدر ڕۆژنامه‌نووس له ڕانیه‌وه یه‌كێك بوو له به‌شداران و به "وشه"ـی گوت، به‌گشتی ئه‌وه‌ندی من تێبینیم كرد، ده‌وڵه‌تمه‌دار بارزانی، زۆر ورد گوێی بۆ ڕا و بۆچوون و پرسیاره‌كانی به‌رانبه‌ری ده‌گرێت، هه‌وڵ ده‌دات جوان و ورد وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی به‌رانبه‌ر بداته‌وه، كاتێك گفت‌وگوی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ی، زۆر ئاسایی گوێت بۆ ده‌گرێت، سه‌رۆكێكی خاكه‌ڕا و دڵسۆزه.
ئه‌و ده‌ڵێ، ''سه‌رۆك وه‌زیران زۆر نه‌رم و نیانه، ده‌م به‌خه‌نده گوێت بۆ ده‌گرێت، كاتت ده‌داتێ قسه‌ی دڵی خۆتی بۆ بكه‌ی، به‌نده كاتێك پرسیارم لێی كرد، زۆر جوان گوێی گرت، به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه گوێی گرت، به‌متمانه به‌خۆبوونێكی زۆره‌وه وه‌ڵامی پرسیاره‌كه‌ی دامه‌وه، كه پێم وایه قسه‌ی دڵی هه‌موو كوردێكی دڵسۆزی كرد.''
زۆر ئاسووده بووم، هه‌ستم كرد له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی له مێژینه گفتوگۆ ده‌كه‌م، خۆبه‌زلزانی تێدا به‌دی نه‌ده‌كرا، به‌شبه‌حاڵی خۆم له‌به‌ر كه‌می كات نه‌بووایه، حه‌زم ده‌كرد پتر گفتوگومان بكردایه.
به‌گوته‌ی ئه‌و به‌شداره، سه‌رۆك وه‌زیران به وردی گوێی ده‌گرت و وه‌ڵامێكی لۆجیكیشی ده‌دایه‌وه، زێده‌ڕۆیی له وه‌ڵامدا نه‌ده‌كرد، هیچ به‌ڵێنێكی نه‌دا نه‌توانێ بیگه‌یه‌نێته جێ، یه‌ك خه‌سڵه‌تم تێیدا به‌دی كرد، ماندوو نابێت له گوێگرتن و دانیشتن له‌گه‌ڵ خه‌ڵك، هه‌میشه ڕژد و خاكه‌ڕا، ساده ده‌یه‌وێت بدوێت و سه‌ركرده‌یه‌كی دیپلۆماسیی ورد، سیاسییه‌كی به‌ئاگا، ئیدارییه‌كی ماندوونه‌ناس، یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته‌كانی یاداشتكردنی ئه‌و پرسیاره گرنگانه‌ن كه لێی ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه سه‌رنجڕاكێش بوو، دنیابینیی فراوانی سه‌رۆك وه‌زیران بوو
شۆخان ڕۆسته‌م چالاكی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، به‌خۆشحاڵییه‌وه بانگهێشت كرابووم بۆ به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت به سه‌رۆك وه‌زیران و هاونیشتمانیان، ئه‌وه‌ی به‌لای منه‌وه سه‌رنجڕاكێش بوو، دنیابینیی فراوانی سه‌رۆك وه‌زیران بوو له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستی تایبه‌تی بۆ خاك و نیشتمان، ئاگاداری هه‌موو كێشه‌و كه‌موكورتییه‌كانی ته‌واوی پارێزگاكان بوو.
ئه‌و گوتی زانیارییه‌كی زۆری هه‌بوو له بواری ئاین و زانست‌دا و ئه‌مه‌ش له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیاره‌كان ده‌رده‌كه‌وێت، به روویه‌كی گه‌ش و وزه‌یه‌كی زۆره‌وه بۆ ماوه‌ی سێ سه‌عات وه‌ڵامی زۆربه‌ی هاووڵاتییانی دایه‌وه، گه‌شبین بوو به‌ئاینده‌ی كوردستان كه هه‌موو جێیه‌كی كوردستان ماڵی ئه‌وه و هیچ جیاوازییه‌ك نییه له نێوان سلێمانی و هه‌ولێر و هه‌مووی یه‌ك خاك و نیشتمانه كه ئه‌ویش كوردستانه.
به‌گوته‌ی ئه‌و به‌شداره، سه‌رۆك وه‌زیران پرسیاره هه‌ستیار و جیاوازه‌كانی پێ خۆش ده‌بوو و ده‌ستخۆشی له‌و كه‌سانه ده‌كرد كه ئه‌و پرسیارانه ده‌كه‌ن، كه‌شێكی دۆستانه‌ی دروست ده‌كرد و به پێكه‌نینه‌وه وه‌ڵامی ده‌دایه‌وه، هه‌روه‌ها وه‌ڵامی پڕ به پێستی داواكاریی هاونیشتمانیانی ده‌دایه‌وه و جێی گفتوگۆ و مشتومڕی نه‌ده‌هێشته‌وه، وه‌ڵامه‌كانی قه‌ناعه‌تی به خاوه‌ن پرسیار ده‌كرد و ئه‌وه‌شی گرنگ و پێویست بوایه له ده‌فته‌ره‌كه‌ی ده‌ینووسی، بۆ ئه‌وه‌ی به زووترین كات بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئاماژه‌ی دا، هه‌ر كه‌سێك وێنه‌ی له‌گه‌ڵ بگرتایه، ده‌ستخۆشی و سوپاسی ده‌كرد، ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه كه‌سێكی ساده‌یه و دووره له خۆبه‌گه‌وره‌زانین، ئه‌وه‌ی ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ی سه‌رنجڕاكێشتر كردبوو ئه‌وه‌بوو كه هاونیشتمانیانی هه‌موو چین وتوێژێكی تێدابوو، دوور له لایه‌نگریی سیاسی، ته‌نیا دووان له به‌شداران پارتی بوون، ئه‌وانیش ده‌رفه‌تی پرسیاریان نه‌بوو، زۆربه‌ی ئاماده‌بووان سه‌رسام بوون به كه‌سایه‌تیی ئارام و له‌سه‌رخۆی سه‌رۆك وه‌زیران.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز ڕه‌سووڵ