ئۆتۆمبێلێكی بێ شوفێری سیستمی گواستنه‌وه‌ی گشتیی چین، له هاووڵاتییه‌كی دا كه ده‌یویست له شه‌قام بپه‌ڕێته‌وه، ده‌گوترێ هاووڵاتییه‌كه بێ گوێدان به گڵۆپی سوور په‌ڕیوه‌ته‌وه.
بایدۆ كه به كۆمپانیایه‌كی زه‌به‌لاحی بواری ته‌كنه‌لۆجیای ئۆتۆمبێلی چین هه‌ژمار ده‌كرێت و ئیداره‌ی ئۆتۆمبێله بێ شوفێره‌كان ده‌دات، به میدیاكانی چینی گوت، ئۆتۆمبێله‌كه‌یان دوای ئه‌وه‌ی گڵۆپی سه‌وز پێ بووه، رۆیشتووه و خۆی له هاووڵاتییه‌ك داوه و زیانێكی ئه‌وتۆی پێ نه‌گه‌یاندووه.
ئه‌و باسی له‌وه كردووه كه لایه‌نی سه‌رپێچكار ئۆتۆمبێله‌كه‌ی نه‌بووه، به‌ڵكو هاووڵاتییه‌كه بووه كه به بێ گوێدانه رێنوێنییه‌كانی هاتوچۆ و په‌ڕینه‌وه په‌ڕیوه‌ته‌وه.
هه‌ڵه‌كه لای هاووڵاتی بووه نه‌ك ئۆتۆمبێله‌كه.
رۆژنامه‌ی شانگهای ده‌یلی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، زۆربه‌ی هاووڵاتییانی چین له‌و كۆمێنتانه‌ی بۆ رووداوه‌كه‌یان نووسیوه، ئاماژه‌یان داوه كه هه‌ڵه‌كه لای هاووڵاتی بووه نه‌ك ئۆتۆمبێله‌كه.
به‌گوێره‌ی
یۆرۆنیوز، كۆمپانیاكه له ساڵی 2020ه‌وه ئۆتۆمبێلی بێ شوفێری خستووه‌ته بازاڕ و له یه‌كێك له شاره‌كانی چین، 300 ئۆتۆمبێلی بێ شوفێر خه‌ڵك ده‌گوازنه‌وه.
مانگی رابردوو كۆمپانیاكه جۆرێكی نوێی تا‌كسیی بێ شوفێری خسته بازاڕه‌وه كه نرخه‌كه‌ی زۆر هه‌رزانتره و نیوه‌ی جارانه و به كه‌متر له 30 هه‌زار دۆلار ده‌فرۆشرێت.