چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر به‌هۆی نه‌بوونی مه‌رجی سه‌لامه‌تی له پڕۆژه‌ی چاڤی لاند، كارمه‌ندێك له به‌رزایی یارییه‌كه‌وه كه‌وته خواره‌وه و گیانی له ده‌ست دا، شاسواریش دۆسیه‌كه‌ی شارده‌وه بۆ ڕای گشتی و میدیا و رێی نه‌دا بڵاو ببێته‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به"وشه"ی راگه‌یاند، رۆژی پێنجی ئایاری 2015 هاووڵاتی (ك. ع) كه قوتابیی زانكۆی سلێمانی بووه، هاوكات له چاڤی لاند كاری كردووه، هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا له به‌رزایی ته‌له‌فریكی چاڤی لانده‌وه ده‌كه‌وێته خواره‌وه و ده‌ستبه‌جێ گیان له ده‌ست ده‌دات.
دوای رووداوه‌كه، هه‌رزوو شاسوار ده‌چه‌مێته‌وە
ئه‌و روونی كرده‌وه دوای رووداوه‌كه، هه‌رزوو شاسوار ده‌چه‌مێته‌وه بۆ خێزانه‌كه و داوای ئه‌وه‌یان لێ ده‌كات كه ئه‌م ڕووداوه نه‌ده‌نه میدیا و ڕای گشتی و بڵاوی نه‌كه‌نه‌وه، له به‌رانبه‌ردا هه‌ر داوایه‌كیان هه‌بێت جێبه‌جێی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌و خێزانه ڕه‌تیان كرده‌وه كه له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌دا هیچ شتێك وه‌ربگرن و واز له دۆسیه‌كه ده‌هێنن له‌به‌ر كۆست و ئازاره‌كه‌ی خۆیان، شاسواریش دۆسیه‌كه داده‌خات و به‌هه‌ر جۆرێك بێت رێ نادات بڵاو ببێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی ئه‌و كارمه‌نده به‌هۆی نه‌بوونی سه‌لامه‌تی بووه له‌ناو پڕۆژه‌ی چاڤی لاند و سیستمی ئامێر و یارییه‌كانی، داوا له ته‌واوی كارمه‌ندانیشی كرد كه به وریاییه‌وه مامه‌ڵه بكه‌ن و داوا له هاووڵاتییانیش ده‌كات كه سه‌ردانی ئه‌و پڕۆژه‌یه نه‌كه‌ن، چونـكه هیچ مه‌رجێكی سه‌لامه‌تی تێدا نییه و هه‌ر رووداوێكی نه‌خوازراو ڕوو بدات، دواتر شاسوار پینه و په‌رده‌پۆشی ده‌كات و ژیان و گیانتان به‌هه‌ده‌ر ده‌ڕوات.
وشه\تایبه‌ت