مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان رای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له پاراستن و حه‌واندنه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار په‌ناخواز و ئاواره و په‌نابه‌ر كه به‌هۆی ترس و نه‌بوونی ئاسایش و ئارامی له ناوچه‌كانیان هه‌ڵاتوون و ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.
ده‌قی گوتاره‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان:
به ناوی خوای گه‌وره و میهره‌بان
به‌ڕێزان باڵوێزی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا
نوێنه‌ری ی‌و ئێن
ئاماده‌بوانی هێژا
مێوانانی قه‌درگران
زۆر زۆر به‌خێر بێن، خۆشحاڵم ئه‌مڕۆ لێره به‌م بۆنه‌یه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌كین له خزمه‌ت ئێوه‌ی به‌ڕێز.
زۆر به‌خێربێن و سوپاس بۆ به‌شداریتان له‌م بۆنه‌یه كه تایبه‌ته به راگه‌یاندنی رێنمایی كارگێڕی بۆ بارودۆخی په‌ناخوازان له هه‌رێمی كوردستان. چه‌ندین ساڵه هه‌رێمی كوردستان بێ هیچ جیاوازییه‌كی ئایینی و ره‌گه‌زی و نه‌ته‌وه‌یی، میوانداریی سه‌دان هه‌زار په‌ناخواز و په‌نابه‌ری وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و هه‌روه‌ها ئاواره‌كانی ناوخۆی عێراق ده‌كات، به تایبه‌ت له سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی هێرش و په‌لاماری تیرۆریستانی داعش، به هه‌زاران كه‌س ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كرد. ئه‌مه له كاتێكدا بوو كه له‌م قۆناغه‌دا رووبه‌ڕووی بارودۆخێكی دژوار و قه‌یرانی دارایی‌ش بووینه‌وه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م دۆخه سه‌خته‌ش، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی سه‌ره‌كیی مێوانداریكردنی ده‌یان كه‌مپی ئاواره و په‌نابه‌رانی له ئه‌ستۆ گرت و زۆربه‌ی بارگرانییه‌كه‌ش له‌سه‌ر شانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مایه‌وه.
ئه‌مڕۆ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وامه له پاراستن و حه‌واندنه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار په‌ناخواز و ئاواره و په‌نابه‌ر كه به‌هۆی ترس و نه‌بوونی ئاسایش و ئارامی له ناوچه‌كانیان هه‌ڵاتوون و ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه و به‌داخه‌وه تا ئێستا بارودۆخی وڵات و ناوچه‌كانیان ئاسایی نه‌بۆته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه.
بێگومان كه‌س پێی خۆش نییه له ئاواره‌یی و په‌نابه‌ریدا بژیت. حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌میشه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی هه‌موو ئاواره و په‌نابه‌رانه له ڕێگه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی ناوچه‌كانیان بۆ ئه‌وه‌ی به سه‌ربه‌رزی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و شوێنه‌كانیان.
وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی كاركردنیدا بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی كاروباری په‌ناخوازان، ماوه‌یه‌كه به هاوكاریی كۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران (UNHCR) خه‌ریكی ئاماده‌كردن و داڕشتنی ڕێنمایی كارگێڕی بووه سه‌باره‌ت به بارودۆخی په‌ناخوازان له هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌م ڕێنماییه به‌شێكه له به‌رنامه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له بواری كارگێڕی و یاسایی به ئاراسته‌ی پاراستنی مافه‌كانی په‌ناخوازان و په‌نابه‌ران و دیاریكردنی ئه‌ركه‌كانیان. به تایبه‌ت له بواری رێكخستن و یه‌كخستنی ڕێكاره‌كانی هاتن و پێشوازیكردن له په‌نابه‌خوازان و چه‌سپاندنی ماف و ئه‌ركه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان.
ده‌ستخۆشی له وه‌زاره‌تی ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و تیمی ئاماده‌كردنی ئه‌م ڕێنماییانه ده‌كه‌م كه به هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمسیاری باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران، ئه‌م ڕێنماییه‌یان ئاماده كردووه.
لێره‌دا دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه هه‌رێمی كوردستان وه‌ك هه‌میشه، به نموونه‌یه‌كی گه‌شی میواندۆستی و په‌ناگه‌یه‌كی ئارام ده‌مێنێته‌وه بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی له ترسی زوڵم و سته‌م و تیرۆر و تۆقاندن و چه‌وساندنه‌وه ڕووی تێده‌كه‌ن.
لێره هه‌وڵمان داوه به‌پێی توانای دارایی به‌رده‌ستمان، ئاواره و په‌نابه‌ران و په‌ناخوازان سوودمه‌ند بن له خزمه‌تگوزارییه گشتییه گرنگه‌كانی وه‌كوو خوێندن و چاودێریی ته‌ندروستی و ئاسایش و ئارامی و پێداویستییه‌كانی ژیانیان. هیوادارین حكوومه‌تی فیدڕاڵ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش هاوكار و یارمه‌تیده‌ری هه‌رێمی كوردستان بن بۆ خزمه‌تی زیاتری ئه‌و په‌ناخواز و ئاواره و په‌نابه‌رانه تا ئه‌و كاته‌ی بارودۆخی ناوچه‌كانیان یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی به ویستی خۆیان و به سه‌ربه‌رزی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ شوێنه‌كانیان.
ئیتر هه‌ر شاد و سه‌ركه‌وتوو بن. زۆر سوپاس بۆ ئاماده‌بوونتان.