ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تیی پێشووی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ستران عه‌بدوڵا ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی به "به‌عسی" ناو ده‌بات.
ستران عه‌بدوڵا كه پێشتریش له‌لایه‌ن خه‌ڵكی كوردستان وا ناسراوه، به‌ڵام یه‌كه‌مجاره له‌لایه‌ن به‌رپرسێكی باڵاوه به‌و شێوه‌یه راسته‌وخۆیه و له په‌یجێكی یه‌كێتی وای پێ بگوترێ.
په‌یجێكی نزیك له ماڵی كۆسره‌ت ره‌سووڵ، لێدوانێكی ستران عه‌بدوڵایان بڵاو كردووه‌ته‌وه كه گوتوویه‌تی، "پارێزگاری كه‌ركووك مافی خۆمانه". له كۆمێنتی ئه‌و لێدوانه‌دا، غازی كه‌ركووكی ئه‌ندامی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نووسیویه‌تی، "به‌ڵێ موڵكی به‌عسییه‌كانه".
ئه‌و كۆمێنته‌ی غازی كه‌ركووكی وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی روون ده‌رده‌كه‌وێ كه دژایه‌تیی زۆر له نێوان باڵی كه‌ركووكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌یه و هیچ ده‌رگایه‌كی بۆ گفتوگۆ نه‌ماوه‌ته‌وه و ئێسته له كۆمێنتی فه‌یسبووك وه‌ڵامی یه‌كتر ده‌ده‌نه‌وه.
بڕیاره سبه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای كه‌ركووك كۆ ببێته‌وه، هێشتا دیار نییه كێ ده‌بێته پارێزگار و هیچ رێككه‌وتنێكیش نه‌كراوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی سه‌رقاڵ كردووه، ئه‌وه‌یه ترسیان هه‌یه پارێزگار له حزبه‌كه نه‌بێت، دوای ئه‌وه‌ی كه به خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر شاره‌كه‌یان دایه ده‌ست عه‌ره‌ب.