ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، به سه‌رپه‌رشتی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه.
له بڕگه‌ی یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌دا، ئه‌نجامی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو حكوومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم سه‌باره‌ت به ده‌روازه سنوورییه‌كان كه له 2024/7/1 له به‌غدا ئه‌نجام درا له‌لایه‌ن ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ خرایه ڕوو.
له كۆبوونه‌وه‌دا دووپات له په‌ره‌پێدانی هاریكاری و هاوئاهه‌نگیی لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ به‌پێی ده‌ستوور كرایه‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پشتگیریی خۆی بۆ لیژنه‌ی دانوستانكاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی و ڕایسپاردن كه له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یاسا به‌ركاره‌كان، درێژه به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی فیدراڵ بده‌ن و لیژنه‌یه‌كی یاسایی پسپۆڕیشی ڕاسپارد بۆ ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر داڕشتنی میكانیزمی هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه فیدراڵییه‌كان تا یاسای تایبه‌ت به ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییه‌كان هه‌موار ده‌كرێته‌وه .
پاشان له بڕگه‌یه‌كی تری كۆبونه‌وه‌كه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌دواداچوونی بۆ بابه‌تی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم به شێوه‌یه‌كی گشتی و به تایبه‌تیش مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایش كرد كه به‌داخه‌وه وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵیی تا ئێسته مووچه‌ی مانگی پێنج و شه‌شی خه‌رج نه‌كردووه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه لیستی مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه پێشكه‌ش به تیمی هاوبه‌شی هه‌ردوو دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم و حكوومه‌تی فیدڕاڵ كراوه بۆ وردبینی و پێداچوونه‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری ڕاپۆرتێكی وردی خسته ڕوو.
له به‌شێكی تری كۆبونه‌وه‌كه‌دا، دوا پێشهاتی بابه‌تی وردبینی و پێداچوونه‌وه‌ی تیمی هاوبه‌شی هه‌ردوو دیوانی چاودێری دارایی هه‌رێم و فیدراڵی تاوتوێ كرا و دووپات له به‌رده‌وامی ئاسانكاریی وه‌زاره‌ته‌كان بۆ پرۆسه‌ی وردبینی، هه‌روه‌ها گفتوگۆ له‌باره‌ی كاره‌كانی تیمی هاوبه‌شی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و فیدراڵ سه‌باره‌ت به پرۆسه‌ی هاوبه‌شی یه‌كخستنه‌وه‌ی ڕێكاره داراییه‌كان و ڕێكاره‌كانی وه‌رگرتنی باج له نێوان هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ كرایه‌وه به ڕه‌چاوكردنی ده‌سه‌ڵاته ده‌ستووریه‌كان و به ئاراسته‌ی بره‌ودان به هه‌مه‌چه‌شنكردنی سه‌رچاوه‌كانی دارایی.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران وێڕای دووپات له هه‌ڵوێستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه خوازیاری چاره‌سه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی سه‌رجه‌م بابه‌ته هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و حكوزمه‌تی فیدڕاڵه، له‌م ڕووه‌وه، دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم پابه‌ندییه‌كانی خۆیان به‌جێگه‌یاندووه و ئه‌ركی حكومه‌تی فیدڕاڵیشه كه شایسته‌كانی هه‌رێمی كوردستان خه‌رج بكات هاوتای ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق و چیتر خه‌رجكردنی مووچه دوانه‌كه‌وێت .
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران داوا له حكوومه‌تی فیدڕاڵ ده‌كات هه‌رچی زووه مووچه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و ئاسایشی هه‌رێم بۆ هه‌ردوو مانگی پێنج و شه‌ش خه‌رج بكات . هه‌روه‌ها داوا ده‌كات شایسته‌كانی تری هه‌رێم له ته‌رخانكراوه‌كانی ته‌شغیلیی و پڕۆژه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و وه‌به‌رهێنان خه‌رج بكات كه له خشته په‌سه‌ندكراوه‌كانی بودجه‌ی عێراق بۆ ساڵی 2024 پاره‌یان بۆ ته‌رخانكراوه كه‌چی تا ئێسته هیچ بڕه پاره‌یه‌كیان بۆ هه‌رێم خه‌رج نه‌كردووه و له سه‌ره‌تای 2024 یشه‌وه، هه‌رێمی كوردستان به‌شی گه‌نجینه‌ی فیدڕاڵیی له داهاته نانه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی به كاش بۆ وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ ناردووه و مانگانه‌ش لیستی مووچه‌ی مووچه‌خۆران و ته‌رازوویی پێداچوونه‌وه‌ی مانگانه‌ی داهات و خه‌رجی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان ،به شێوه‌یه‌كی ڕوون و شه‌فافانه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدڕاڵ كراوه.