به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌بای سلێمانی ماوه‌یه‌كی زۆره بڕیارێكیان خستووه‌ته واری جێبه‌جێ كردن كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییانه و تایبه‌ته به قه‌رزی كاره‌بای هاووڵاتییان، به‌ڵام بڕیاره‌كه له هه‌ولێر جێبه‌جێ ناكرێ و خه‌ڵك داوای ده‌كه‌ن.
بڕیاره‌كه به‌مشێوه‌یه: ئه‌گه‌ر هاوبه‌شێكی كاره‌با پاره‌یه‌كی زۆری كاره‌با قه‌رزار بێت، ئه‌وه قه‌رزه‌كه‌ی بۆ راده‌گیرێت به‌و مه‌رجه‌ی هاوبه‌شه‌كه مانگانه پاره‌ی ئه‌و پسووله‌یه بدات كه بۆی ده‌چێته‌وه.
بۆ نمونه‌ی ئه‌گه‌ر كه‌سێك زیاتر له ملیۆنێك و نیو قه‌رزاری كاره‌با بێت، ئه‌و پاره‌یه له‌سه‌ری هه‌ر ماڵه و ده‌بێت له داهاتوو بیدات، به‌ڵام له‌و بڕه ده‌وستێت و مانگانه پاره‌ی پسووله‌كان ده‌دات. بڕیاره‌كه له هه‌ولێر بوونی نییه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه له هه‌ولێر ئه‌گه‌ر هاوبه‌شێك پاره قه‌رزار بێت ئه‌وه پاره‌ی مانگانه‌كه‌یشی لێ وه‌رناگیرێت تا قه‌رزه‌كه‌ی نه‌داته‌وه، به‌و جۆره‌یش قه‌رزه‌كه زیاتر كه‌ڵه‌كه ده‌بێت.
سیروان محه‌مه‌د له راگه‌یاندنی به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی كاره‌بای سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و بڕیاره هه‌بووه و ئێسته‌یش كاری پێده‌كرێ كه قه‌رزی هاووڵاتییان راده‌گیرێت به‌و مه‌رجه‌ی مانگانه پاره‌كه‌ی بدات.
ئه‌و دووپاتی كرده‌وه، ئێسته به‌هۆی داشكاندنه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له قه‌رزی كاره‌با و كردنه قیستی قه‌رزه‌كه هاووڵاتییه‌كی زۆر قه‌رزه‌كانیان ده‌گه‌ڕێننه‌وه.
ئامانج سامی هاووڵاتییه‌كی هه‌ولێره و ده‌ڵێ، زیاتر له ملیۆنێك پاره‌ی قه‌رزی كاره‌بای لابووه، به‌ڵام ئێسته به‌هۆی ئه‌وه‌ی مانگانه پاره‌ی پسووله‌ی له هه‌ولێر لێ وه‌رناگیرێ، قه‌رزه‌كه‌ی بۆ زیاتر له دوو ملیۆن دینار به‌رز بووه‌ته‌وه.
ئه‌و داوای كرد كه له هه‌ولێریش هه‌مان بڕیاری كاره‌بای سلێمانی جێبه‌جێ بكرێت، به گوته‌ی ئه‌و، مانگانه بڕێكی كه‌می پاره دێته‌وه ره‌نگه 40 بۆ 50 هه‌زار بێت و خه‌ڵك ئاماده‌یه هه‌موو مانگێك بیدات، به‌ڵام كه‌س ناچێت قه‌رزێكی دوو ملیۆنی بداته‌وه.
له ماوه‌ی رابردوو حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چه‌ندان جار داشكانی له قه‌رزی كاره‌بادا كردووه، تا ئێسته‌یش داشكانی 20% به‌رده‌وامه.