بەهۆی ئاهەنگێكی هاوسەرگیری چوار رۆژ بەشێك لە شەقامەكان دادەخرێن

:: PM:07:29:10/07/2024 ‌

بڕیارە ئاهەنگێكی هاوسەرگیری لە شاری مۆمبای هیندستان بەڕێوە بچێت، كە تیایدا كوڕی دەوڵەمەندترین كەس لە ئاسیا ژن دێنێت، بەو هۆیەوە بۆ ماوی چوار رۆژ هاتوچۆ لە بەشێك لە شەقامەكانی شارەكە دەوەستێت، ئەوەش بەهۆی گەورەیی ئەو ئاهەنگەی دێتە سازكردن و ئامادەبوونی چەندان كەسایەتی باڵای سیاسی و كۆمەڵایەتی و ناوبانگ و كارساز و بازرگانان.

لەو ئاهەنگەدا ئەنانت ئەمبانیی 29 ساڵ، كوڕی بچووكی مۆكیش ئەمبانی، ملیاردێر هاوسەرگیری لەگەڵ رادیكا میرشانتی كچەهاوڕێ 29 ساڵییەكەی دەكات، بەو بۆنەیەوە زنجیرە ئاهەنگێكیان لە شاری مۆمبای بۆ ساز دەكرێت، پۆلیسی شارەكە ئاماژە دەكات كە ئەو ئاهەنگە گەورە رووداوێكی گشتییە، چونكە پێشبینی بەشداریكردنی ژمارەیەك كەسایەتیی گرنگ لە هیندستان و دنیا دەكرێت. 

لەو رۆژانەدا و لە نزیك شوێنی ئاهەنگەكە لە ناوەندی جیۆی كۆنگرەكانی گرووپی ریلانس لە ناوچەی بازرگانیی ناوەندی لە مۆمبای، تەنیا رێگە بەهاتوچۆی ئۆتۆمبێلەكانی پێوەندیدار بە ئاهەنگەكە دەدرێت، ئەوەش لە سعات یەكی دوای نیوەڕۆ تا نیوی شەو لە 12 بۆ 15ی تەمووز، كە پێشبینی دەكرێت ژمارەیەك زۆر لە كەسایەتی باڵا و ناودار و ئەستێرەكانی هونەر و دەوڵمەنەدانی دنیا ئامادەی بن. 



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل