رۆژنامه‌ی ئه‌مه‌ریكیی واشنتن پۆست بڵاوی كرده‌وه، ئیسرائیل و بزووتنه‌وه‌ی حه‌ماس له میانه‌ی ئه‌و دانوستانانه‌ی كه له‌م هه‌فته‌یه‌دا به ناوبژیوانیی قه‌ته‌ر و میسر و ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه چوون، له‌سه‌ر دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی كاتیی له كه‌رتی غه‌زه رێككه‌وتوون.
ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی له‌سه‌ری رێككه‌وتوون، به‌شێكه له قۆناغی دووه‌می رێككه‌وتنێكی گشتگیر كه بڕیاره به‌هۆیه‌وه جه‌نگ كۆتایی بێت و سه‌رجه‌م بارمته‌كانیش ئازاد بكرێن.
له‌لایه‌كی تره‌وه گوته‌بێژێكی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی ره‌وتی دانوستانه‌كان و ئه‌گه‌ری ئاگربه‌ست، هیوای ده‌ربڕی كه دانوستانه‌كان ده‌ره‌نجامی هه‌بێت و پێداگریی له‌وه‌ش كرد، حه‌ماس له‌و گرووپه تیرۆریستییانه‌یه كه له لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپادایه.
به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس كه رۆژنامه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی رێككه‌وتنه گشتگیره‌كه، ئه‌و حكوومه‌ته‌ی غه‌زه هیچ كام له لایه‌نه‌كانی ئیسرائیل و حه‌ماس به‌ڕێوه‌ی نابه‌ن.
بەگوێرەی رادیۆ
فەردا، پڕۆژه‌كه بریتییه له دامه‌زراندنی هێزێك كه ژماره‌یان ده‌گاته دوو هه‌زار و 500 كه‌سه، كه سه‌ربه ده‌سه‌ڵاتی فه‌له‌ستینه و دوای راهێنانیان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا، ئاسایشی ناوخۆی غه‌زه‌یان پێ ده‌سپێرێت.
حەماس بە میسر و قەتەری راگەیاندووە ئامادەیە دەست لە غەزە هەڵبگرێت تا چارەسەرێک بۆ چارەنووسی ئەو کەرتە دەدۆزرێتەوە.
ئه‌و فه‌له‌ستینییانه‌ی بڕیاره ئاسایشی ناوخۆی غه‌زه‌یان پێ بسپێرێت، له‌لایه‌ن ئیسرائیلیشه‌وه په‌سند كراون و ئیسرائیل زانیاریی له‌باره‌یان هه‌یه و كێشه‌ی له‌گه‌ڵیاندا نییه. هاوكات وڵاته عه‌ره‌بییه‌كانیش پاڵپشتیی له‌و هێزانه ده‌كه‌ن.
حه‌ماس به میسر و قه‌ته‌ری راگه‌یاندووه ئاماده‌یه ده‌ست له غه‌زه هه‌ڵبگرێت تا چاره‌سه‌رێك بۆ چاره‌نووسی ئه‌و كه‌رته ده‌دۆزرێته‌وه.
جۆن كێربی گوته‌بێژی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاندووه، ره‌وتی دانوستانه‌كان زۆر به باشی ده‌چێته پێش و گه‌شبینن كه ده‌ره‌نجامی ده‌بێت.
جه‌نگی غه‌زه له حه‌وتی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردووه‌وه به ده‌ستپێشخه‌ریی حه‌ماس ده‌ستی پێ كردووه و سه‌رووی 40 هه‌زار كه‌س كوژراون و كه‌رتی غه‌زه‌ش وێران بووه.