چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، كابینه‌ی نۆ هه‌رچه‌نده چانسێكی زۆری نه‌بوو و هه‌ر له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی كابینه‌كه، كۆمه‌ڵێك قه‌یرانیش سه‌ریان هه‌ڵدا، به‌ڵام ئه‌م كێشانه نه‌یانتوانی پێش به ئیراده و پلانه‌كانی حكوومه‌ت بگرن و سه‌ركه‌وتووانه توانی زۆرترین خزمه‌ت پێشكه‌ش بكات.
وه‌یسی سه‌عید ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، له ماوه‌ی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌م، سه‌رۆكی حكوومه‌ت توانی باشترین خزمه‌ت پێشكه‌ش به هاووڵاتییان بكات، ئێمه به‌رده‌وام گرفتی ناوخۆییمان هه‌بوو و گرفتی زۆر بۆ حكوومه‌ت دروست ده‌كرا، به‌رنامه‌ی چاكسازی گرفتی زۆری بۆ دروست كرا، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه رێ نه‌درا به چوونه پێشی چاكسازی، به‌ڵام سه‌رۆكی حكوومه‌ت سارد نه‌بووه‌وه و توانی چاكسازیی گه‌وره بكات، چه‌ندان بابه‌تی نایاسایی له مووچه كۆتایی پێ بێهێنێت و به هه‌زاران مووچه‌خۆری نایاسایی مووچه‌كانیان راگیرا، وه‌زاره‌ته‌كان چاكسازییان تێدا كرا، خانه‌نشینانی پله‌باڵا چاكسازییان تێدا كرا و مووچه‌كانیان كه‌م كرایه‌وه و ملیاران دینار بۆ خه‌زێنه گه‌ڕایه‌وه.
باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌م كابینه‌یه به ماوه‌یه‌كی كه‌م خزمه‌تێكی زۆری كرد، زۆرترین پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی بۆ هاووڵاتییان كردووه، ده‌سه‌ڵات دراوه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كان بۆ هه‌موو كارێك، داهاتی وه‌زاره‌ته خزمه‌تگوزارییه‌كان به‌شێكی بۆ پڕۆژه به‌كار ده‌هێنرێته‌وه، پڕۆژه‌كانی خزمه‌تگوزاری رانه‌گیراون و له هه‌موو ناوچه‌كان به‌رده‌وام پڕۆژه هه‌بووه، له هه‌مووشی گرنگتر كه‌رته‌كانی وه‌به‌رهێنان و پیشه‌سازی له هه‌رێم پێشكه‌وتنی زۆر گه‌وره‌یان به‌خۆیانه‌وه بینی و كاری گه‌وره كرا.
ناسر ئیسماعیل شاره‌زای ئابووری، به "وشه"ی راگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌م له هه‌ناوی قه‌یراندا ده‌ستبه‌كار بوو، بودجه‌ی به‌رده‌وام بۆ پڕۆژه‌كان هه‌بووه و پڕۆژه‌ی گه‌وره و ستراتیجییه‌كانیش به‌رده‌وام كاریان تێدا كراوه و پاره‌یان بۆ خه‌رج كراوه، ئه‌گه‌ر ئه‌و قه‌یرانانه نه‌بوونایه زۆر كاری گه‌وره‌تر كرا، به‌ڵام دوو ساڵی حكوومه‌ت به‌و دۆخه‌وه تێپه‌ڕی و مه‌ودای كاركردن كه‌م بوو، به‌ڵام كۆڵنه‌دان و به‌رده‌وامیی حكوومه‌ت، توانی كاری زۆرباش بكات و تا ئاستێكی زۆر له ئاست داواكاریی خه‌ڵك بێت، له رووی خزمه‌تكردن وه‌ڵامی داواكارییه‌كانیش بداته‌وه.
ئه‌و روونی كرده‌وه، سه‌رۆكی حكوومه‌ت رۆڵی گه‌وره‌ی بینی له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و توانی زاڵ بێت به‌سه‌ریاندا، هه‌رچه‌نده گرفت و له‌مپه‌ر هاتنه پێش، له ناوخۆ كێشه‌ی سیاسی هه‌بوو، گرفت بۆ كاره‌كانی حكوومه‌ت دروست ده‌كرا، به‌ڵام كۆی كێشه و گرفته‌كان هۆكار نه‌بوون بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت به‌رده‌وام نه‌بێت، به‌ڵكو زۆر باشتر كاری كرد و توانی سه‌ربكه‌وێت به‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌نگه‌كان و خزمه‌ت بكات، حكوومه‌ت به ماوه‌یه‌كی كه‌م و به داهاتێكی دیاریكراو، توانی كارێك بكات له رابردوو نه‌كرابوو.
ئه‌رده‌ڵان جه‌میل چالاكی مه‌ده‌نی، به "وشه"ی راگه‌یاند، كابینه‌ی نۆ به‌شێوه‌یه‌كی راست و دادپه‌روه‌رانه كاره‌كانی خۆی كردووه و پڕۆژه‌كانی به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كان به‌بێ جیاوازی دابه‌ش كردووه، هه‌وڵی داوه زۆرترین كار بۆ هاووڵاتییان بكات و خزمه‌تیان بكات، ره‌نگه ئه‌مه قورس بووبێت به‌و پێیه‌ی له سه‌ره‌تاوه كابینه‌كه رووبه‌ڕووی زۆر كێشه و ئاسته‌نگ بووه‌وه، به‌ڵام به لێهاتوویی سه‌رۆكی حكوومه‌ت و به كار و هه‌وڵی به‌رده‌وامی كۆتایی به‌و گرفت و قه‌یرانانه هێنراو خزمه‌تی خه‌ڵك كرا.
وشه/ تایبه‌ت