پلاتفۆرمی وەتساپ لە دوایین نوێبوونەوەیدا كە جارێ بە شێوەی ئەزموونی بۆ ئامێرەكانی ئەندرۆید بەكار دێت، نامەی دەنگی دەكاتە نووسین، بەڵام جارێ هەموو زمانەكان بەردەست نییە.
ئەم تایبەتمەندییە تازەیە، نامەكانی پێشووشت بۆ دەكاتە نووسیت، بەڵام جارێ تەنیا پێنج زمان بەردەستن و كۆمپانیای مێتا دەیانەوێت ئەم تایبەتمەندییە بۆ هەموو زمانەكانی تر بەردەست بكەن. زمانەكانی ئێستە بریتین لە ئینگلیزی، ئیسپانی، پرتوگالی، ڕووسی و هیندی.
جارێ گۆڕینی دەنگ بۆ نووسین، تەنیا لە چەند وڵاتێكدا كار دەكات و لە داهاتوودا بۆ هەموو وڵاتەكان و لەسەر هەموو ئامێرەكان دەكەوێتە كار.
هەر لەم تایبەتمەندییە نوێیەی وەتساپ، كۆمەڵێ وردەكاریی پاراستنی نامەی زیاد كردووە.