تەندروستیی دیار رەحمان بە تەواوەتی تێكچووە

:: AM:09:39:13/07/2024 ‌
دیار رەحمان یاریزانی بەناوبانگی كوردستان، لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوودا تەندروستیی بە تەواوەتی تێكچووە و خراوەتە ژێر چاودێری چڕ، براكەشی دەڵێت چاوەڕوانی رەحمی خواین.

دوێنێ‌ جارێكی تر تەندروستیی دیار رەحمان ئەستێرەی پێشووی یانەی هەولێر و هەڵبژاردەی كوردستان، تێكچوو و ئێستە لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێریی چڕدایە، بەهۆی خراپیی تەندروستیی ناتوانێ خواردن بخوات.

دێدەوان رەحمان برای دیار رەحمان لە لێدوانێكدا گوتی، ‌دیار ئێستە لە نەخۆشخانە لە ژێر چاودێریی چڕدایە و چاوەڕێی رەحمی خودا دەكەین‌.

دیار رەحمان یاریزانی ناسراوی كوردستان كە ماوەیەكە بە نەخۆشییەكی دەگمەن دەناڵێنێت، لەسەر ئەرك و راسپاردەی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، رەوانەی ئەمەریكا كرا.

ئەو یاریزانە لە نەخۆشخانەیەك لە شاری ئەریزۆنا لە ئەمەریكا ئەوەی پێویست بوو بۆی كرا.

دیار رەحمان كە تاكە یاریزانە لە مێژووی خولی نایابی كوردستان، پێنج جار بووەتە پاڵەوان، پێشتر یاریی بۆ یانەكانی بروسك، نەفتی وەسەت، هەولێر و كەركووك كردووە و نزیكەی شەش ساڵە بەدەست نەخۆشییەكی دەگمەن دەناڵێنێت و بەهۆیەوە لە یاریكردن دابڕاوە.



وشە - رامیار جەواد