هاووڵاتییان باس له‌وه ده‌كه‌ن كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خواستی ئه‌وانی بۆ چاكسازی و خزمه‌تكردن هێنایه دی و كاری گه‌وره‌ی كرد كه له به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتییاندا بوو، چاویان له‌وه‌یه زیاتر خزمه‌تی هاووڵاتییان و خزمه‌تگوزاری بكات، كابینه‌كه‌ش كاروانی ئابووری گرنگی له‌خۆ گرتبوو.
مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هه‌میشه چاوی له‌وه بووه زۆرترین خزمه‌تی هاووڵاتییان بكات بۆ ئه‌وه‌ی متمانه‌ی خه‌ڵك به حكوومه‌ت دروست ببێته‌وه و به هه‌مووان بڵێ به‌رژه‌وه‌ندیی هاووڵاتی پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تره، حكوومه‌ت بۆ هه‌مووانه و ئه‌ركی خزمه‌تكردنه، ئه‌مه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌ت كردی كاری گه‌وره بوو.
خه‌دیجه عومه‌ر ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی گوت، دروشمی ئه‌م كابینه‌یه چاكسازی بوو، له‌گه‌ڵ ده‌ستبه‌كاربوونی مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێم، به‌خێرایی وه‌زیره‌كانی راسپارد بۆ جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكوومه‌ت، به خێرایی رۆتین له داوده‌زگا حكوومییه‌كان له مامه‌ڵه‌كانی هاووڵاتییان به ڕێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م بووه‌وه، حكوومه‌ت له كاتێكدا ده‌یویست به پلان كار بۆ باشتربوونی دۆخی هاووڵاتییان بكات، له سه‌ره‌تاوه رووبه‌ڕووی هه‌ندێ قه‌یران و گرفت بووه‌وه، به‌ڵام ئه‌وانه رێگر نه‌بوون له هه‌وڵه‌كانی سه‌رۆكی حكوومه‌ت، ئیراده و ستراتیجیی سه‌رۆكی حكوومه‌ت توانی ئه‌و قۆناغه سه‌خته تێپه‌ڕێنێت.
ئه‌و روونی كرده‌وه، سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی قه‌یرانه‌كان، پڕۆژه‌كان نه‌وه‌ستان و روویان له زیادبوون كرد، داواكاریی هاووڵاتییان ئه‌وه‌بوو حكوومه‌ت چاكسازی بكات و خزمه‌ت و خزمه‌تگوزاری بكات، له بواره‌كانی خزمه‌تگوزاری ئاو و كاره‌با و رێگه‌وبان و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده حكوومه‌ت كاری گه‌وره‌ی كرد، سه‌ره‌ڕای به‌ربه‌ست و كێشه‌كان خواستی حكوومه‌ت بۆ كاری گه‌وره زیاتر بوو، به سه‌تان پڕۆژه‌ی گه‌وره و به هه‌زاران پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و ئاوه‌دانی خرانه بواری جێبه‌جێكردن له هه‌موو ناوچه‌كان، جگه له‌وه‌ش مانگانه له كاتی خۆی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ده‌دا و پڕۆژه‌شی ده‌كرد.
محه‌مه‌د یوسف شاره‌زای ئابووری و كارگێڕی، به "وشه"ی راگه‌یاند، كابینه‌ی نۆ دوو كاری گرنگی ئه‌نجام داوه، چاكسازی كه گه‌وره‌ترین و گرنگترین هه‌نگاوی حكوومه‌ت بووه، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌كان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، زۆر شتی تر هه‌یه كه جێی ئاماژه‌پێدانن، له بواری رێگه‌وبان گرنگی زۆری داوه به ناوچه‌كان، هه‌موو ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كاره‌كانی حكوومه‌ت گرتوونیه‌وه.
ئه‌و باسی له‌وه‌ش كرد
گرنگیی ئه‌و كابینه‌یه له‌وه‌دایه كه پێداچوونه‌وه به هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌كانی تری پێشوو دراوه
، گرنگیی ئه‌و كابینه‌یه له‌وه‌دایه كه پێداچوونه‌وه به هه‌نگاوه‌كانی كابینه‌كانی تری پێشوو دراوه، به‌تایبه‌ت چاكسازی كه له زۆر وه‌زاره‌ته‌كان به‌هه‌ده‌ردانی داهاتی گشتی هه‌بووه و توانراوه داهاتێكی باش بۆ حكوومه‌ت بگه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها چه‌ندان مووچه‌خۆری نایاسایی مووچه‌كانیان بڕا و دوو مووچه و سێ مووچه‌ی بڕان، چاكسازی له مووچه‌ی خانه‌نشینان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ده‌یان ملیار دینار بۆ خه‌زێنه‌ی گشتی وڵات، سه‌رۆكی حكوومه‌ت هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه هاووڵاتییان له خۆشگوزاره‌رانیدا بن.
كاروان جه‌مال رۆشنبیری سلێمانی، به "وشه"ی راگه‌یاند، له ماوه‌ی ساڵانی رابردوودا هه‌ندێك كار ئه‌نجام درابوون به هۆیانه‌وه گرفتیان بۆ حكوومه‌ت دروست كردبوو، كۆمه‌ڵێك كه‌س به‌بێ ناونیشان و یاسایی كرابوونه مووچه‌خۆر، ئه‌مه قورسایی له‌سه‌ر حكوومه‌ت و مووچه‌خۆرانی یاسایی دروست كردبوو، كابینه‌ی نۆ كه زۆرترین لایه‌نی چاكسازی و ئابووری له‌خۆ گرتووه، هه‌نگاوێكی هاویشتووه كه ئه‌مه وه‌ك ئه‌سته‌م سه‌یر ده‌كرا، به‌ڵام توانی سه‌ركه‌وتوو بێت و ئیراده‌ی خۆی بسه‌پێنێت و چاكسازی بكات.
ئه‌و گوتی، هاووڵاتییان ئه‌وه‌یان ده‌وێ حكوومه‌ت خزمه‌ت بكات و پڕۆژه بكات و گه‌شه‌ندن و پێشكه‌وتن دروست بێت، هه‌رێمی كوردستان ئێسته له قۆناغی گه‌شه‌كردندایه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرفت و كێشه‌ش دروست ده‌كرێ، ئه‌وه‌ی گرنگه حكوومه‌ت به‌بێ گرنگیدان به‌وانه ئامانجی ئه‌وه بێ كاری گرنگ و پڕۆژه بكات و ناوچه‌كان ئاوه‌دان بكاته‌وه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی