ڤارین سالار شێوه‌كار و دیزاینه‌ر، بۆ "وشه" باسی كاری شێوه‌كاری و كاره هونه‌رییه‌كانی ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات، وه‌ك كوردێك له ئیمارات و ئه‌مه‌ریكا به‌شداریی له كارێكی هاوبه‌شی هونه‌رمه‌ندانی دنیا كردووه.
خه‌ونی تۆ له هونه‌ری وێنه‌كێشان چییه؟
خه‌ونم ئه‌وه‌یه هونه‌ره‌كه‌م به هه‌موو وڵاتان بناسێنم نه‌ك ته‌نیا له كوردستان، سوپاس بۆ خوا كه توانیومه خه‌ونه‌كه‌م به‌دی بێنم، له ساڵی 2019 له ئیمارات له پێشانگه‌یه‌كی شێوه‌كاریی نێوده‌وڵه‌تی كه 25 وڵات به‌شدار بوون، من یه‌كێك بووم له‌وان كه وه‌ك كچه كوردێك به‌شدار بووم، هه‌روه‌ها له ساڵی 2024 له ئه‌مه‌ریكا له پێشانگه‌یه‌كی هاوبه‌شی شێوه‌كاری به‌شدار بووم.
تا ئێسته خاوه‌نی چه‌ند تابلۆی هونه‌ری خۆتی؟
كاتێك له بواری هونه‌ری كار ده‌كه‌یت چه‌ند كارێك ناكه‌یت، تۆ به‌گشتی خاوه‌نی هونه‌ره‌كه‌ی خۆتی، چونكه به‌رده‌وام كار ده‌كه‌یت خه‌ونی من هونه‌ر بووه، به‌رده‌وام كاری هونه‌ریش ده‌كه‌م، شێوه‌كار به چه‌ند تابلۆیه‌ك نابێته هونه‌رمه‌ند، به رێژه‌یه‌كی زۆریش نابێته هونه‌رمه‌ند كه له بواری هونه‌ری كارت كرد، پێویسته كاری جوان و پرۆفیشناڵ بكه‌یت، بۆیه كاره‌كانم به مه‌زه‌نده دیار نییه چه‌نده.
هیچ تابلۆیه‌كت هه‌یه كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك فرۆشتنی له‌سه‌ر نه‌بێت و تایبه‌ت بێت لات؟
ئه‌و تابلۆیانه‌ی كێشاومن هه‌مووی ده‌ربڕینی ناخ و هه‌ستی خۆمه، پارچه‌یه‌كن له رۆحی خۆم و هه‌موویان تایبه‌تمه‌ندیی خۆیان هه‌یه لام، بۆیه ناتوانم بڵێم به ته‌نیا ئه‌و تابلۆیه تایبه‌ته لام، به‌ڵام ده‌توانم بڵێم ئه‌و خه‌ونه‌ی كه هه‌وڵم بۆی داوه هونه‌ره‌كه‌م به دنیا بگه‌یه‌نم، ئه‌و تابلۆیانه‌م بوون كه له ئیمارات و ئه‌مه‌ریكا به‌شداریم پێكردن و ئه‌و تابلۆیانه منیان گه‌یانده دنیای ده‌ره‌وه.
چ شتێك سه‌رنجت به‌لای ئه‌و تابلۆیانه راده‌كێشێت؟
ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه و سه‌رنجی راكێشاوم و وام لێ ده‌كات زیاتر هه‌وڵ بده‌م، ئه‌وه‌یه كه ڤارین هه‌م شێوه‌كاره و هه‌م دیزاینه‌ره، له بواری كولتووری جلوبه‌رگی كوردی هه‌وڵم داوه تێهه‌ڵكێشێكی هونه‌ری دروست بكه‌م، واته له نێوان هونه‌ری شێوه‌كاری و وێنه‌كێشان و هه‌م كاری دیزاینی نه‌خشانی هونه‌ری كاری ده‌ستی له‌سه‌ر جلوبه‌رگی كوردی، تێهه‌ڵكێش له نێوان هه‌ردوو هونه‌ره‌كه دروست بكه‌م و خۆمیان تێدا بدۆزمه‌وه.
له كوردستان تاچه‌ند گرنگی به هونه‌ری شێوه‌كاری دراوه؟
هونه‌رمه‌ندان خۆیان هه‌وڵ ده‌ده‌ن و كار ده‌كه‌ن، گرنگی به هونه‌ره‌كه‌یان بده‌ن و به‌ره‌وپێشی ببه‌ن، رێخراوه‌كان كار بۆ شێوه‌كاران ده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆر كه‌مه و ده‌توانم بڵێم سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندان توانیویه‌تی به‌شێوازێك هاوكاری شێوه‌كاران و هونه‌رمه‌ندان بێت، هه‌ندێك له رێكخراوه‌كان كه به په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێرێن، هاوكاریی شێوه‌كاران ده‌كه‌ن، به‌ڵام زۆر به‌كه‌می هاوكاری هه‌یه.
هیچ كات بێزار بوویت و بڵێیت چیتر هونه‌ر ناكه‌م؟
رێی هونه‌ر سه‌خت و دژواره، به‌ڵێ بێزار بووم و ماندوویش بووم له‌و سه‌ختییانه‌ی هاتوونه‌ته پێشم، به‌ڵام به‌هۆی خۆشه‌ویستیم بۆ كاره‌كه‌م هه‌رگیز ناوه‌ستم و واز ناهێنم، به‌رده‌وام ئه‌و په‌یامه‌م ده‌ڵێمه‌وه كه هونه‌ر ژیانمه و قه‌ت كۆتایی پێ نایه‌ت.
وشه/ ئه‌حمه‌د تاریق