پرسەنامەیەك لە سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە

:: PM:09:15:13/07/2024 ‌

مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پرسەنامەیەك ئاراستەی د. عادل باخەوان، بەڕێوەبەری ناوەندی فڕەنسی بۆ توێژینەوە لەبارەی عێراق، بەهۆی كۆچی دوایی دایكیان دەكات، داوا لە خوای گەورە دەكات خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات. 

لە دەقی پرسەنامەكەی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمدا هاتووە، بەڕێز د.عادل باخەوان، بەڕێوەبەری ناوەندی فڕەنسی بۆ توێژینەوە لەبارەی عێراق، بۆ كۆچی دوایی دایكی بەڕێزتان، پرسە و سەرەخۆشیتان لێ دەكەم و هاوبەشی خەمتانم. خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بكات و سەبر و ئارامییش بە ئێوە و بنەماڵەكەتان ببەخشێت.



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل