پەیجێكی نزیك لە لاهوور شێخ جەنگی ڤیدیۆی هێزێكی گەورەی یەكێتی بڵاو كردووەتەوە و بە گوێرەی میدیاكە ئەمشەو هێزێكی گەورەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان جووڵەی پێ كرا و لە سلێمانییەوە بەرەو پشدەر بەڕێكەوتوون بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێزەكانی پەكەكە لە قەندیل.
ئەمشەو 13ی تەمووزی 2024 پەیجی "گۆم" كە نزیكە لە لاهوور شێخ جەنگی و لە ژێر دروشمی "گۆمی مەنگ دەشێوێنین" كار دەكات ڤیدیۆی هێزێكی گەورەی ئاسایشی یەكێتی نیشتمانی كوردستانی بڵاو كردووەتەوە.
بەپێی پەیجەكەی نزیك لاهوور شێخ جەنگی كە پێشتر سەرۆكی دەزگای هەواڵگری یەكێتی نیشتمانی كوردستان بوو، هێشتایش ڤیدیۆ و زانیاریی گرنگی هەواڵگریی هەستیاری بە ئاسان دەست دەكەوێت بەهۆی شانە نووستووەكانی لاهوور لە دەزگای زانیارییدا، ئەم هێزە زۆرەی یەكێتی بەرەو ناوچەی پشدەر بۆ رووبەرووبوونەوەی پەكەكە رۆیشتوون لە قەندیل.
ئەوەیش نووسراوە، بە گوێرەی زانیارییەكان، نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزێكی تری یەكێتی چوونەتە ناوچەی شێنێ بۆ هەمان مەبەست.
جێگەی ئاماژەیە هەفتەیەك لەمەوبەر "وشە" بڵاوی كردەوە كە یهكێتی لهگهڵ توركیا ڕێككهوتنی نهێنیی ههیه بۆ ئهنجامدانی ئۆپراسیۆن له دژی قهندیل، وا بڕیاره له داهاتوویهكی نزیكدا پێنچ ههزار سهربازی تورك له سهنگهسهر، قهڵادزێ و زینی وهرتێ جێگیر بكرێن و ئۆپراسیۆن له دژی قهندیل ئهنجام بدهن.