نووسه‌ران و چاودێرانی سیاسی رای ده‌گه‌یه‌نن، په‌كه‌كه بیانوو ده‌داته توركیا كه بێته ناو خاكی هه‌رێم و داگیری بكات، چونكه خۆی ئه‌و كاره‌ی پێ ناكرێت، بۆیه بیانوو ده‌داته دوژمن تا بێته ناو خاكی هه‌رێمه‌وه.
سۆران خاكی نووسه‌ر و چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، گومان له‌وه‌دا نییه هاتنی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی هه‌رێم نه له خۆڕایه و نه به‌بێ بیانووه، به‌ڵكو بیانووی سه‌ره‌كی هاتنی سوپای توركیا بۆ ناو خاكی هه‌رێم، هۆكاری سه‌ره‌كی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌یه له ناو باشووری كوردستان.
ئه‌و روونی كرده‌وه، هه‌مووان چاك ئه‌و ڕاستییه ده‌زانن له كوێ چه‌كدارێكی په‌كه‌كه بوونی هه‌بێ، توركیا ئاماده‌یه یه‌كه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سوپاكه‌ی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شوێنه بكات، چه‌ندان ساڵه داوا له په‌كه‌كه ده‌كرێت كه ڕه‌چاوی ئه‌و ئه‌زموونه‌ی هه‌رێمی كوردستان و قه‌واره ده‌ستوورییه‌كه‌ی بكات، چالاكیی چه‌كداریی خۆی بگوازێته‌وه ناو خاكی باكور، ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌كات له‌وێ شه‌ڕی توركیا بكات، نه‌ك بێت له‌ناو خاكی هه‌رێم بیانوو بداته ده‌ست توركیا بۆ ئه‌وه‌ی چه‌ندان كیلۆمه‌تر له‌شكركێشی بكات و بێته پێشه‌وه، هاوكات به سه‌تان گوندی هه‌رێمیش چۆڵ بكرێن، به‌ڵام په‌كه‌كه گوێ ناگرێت و به‌رده‌وامه له خزمه‌ته‌كانی به داگیركه‌ران.
"له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا په‌كه‌كه بووه‌ته هۆكارێكی به‌هێز بۆ ئه‌وه‌ی خاكی هه‌رێم بكه‌وێته ژێر ڕه‌حمه‌تی بۆمبارانی فڕۆكه شه‌ڕكه‌ره‌كانی توركیا، به‌هۆیه‌وه چه‌ندان هاووڵاتیی سڤیل به‌ركه‌وتوون یان كه‌مئه‌ندام بوون یان شه‌هید بوون و سه‌تان گوندی ئه‌و ناوچانه چۆڵ بكرێن و خاپوور بكرێن، بۆیه كه ده‌بینرێت ڕۆژ به‌ڕۆژ په‌كه‌كه چالاكیی چه‌كداریی له‌ناو خاكی هه‌رێم زیاتر ده‌كات و توركیاش زیاتر په‌لكێشی ناو خاكی هه‌رێم ده‌كات، ئه‌مه پرسیار و گومانی زۆر دروست ده‌كات كه په‌كه‌كه و توركیا ڕێككه‌وتنێكی ژێربه‌ژێریان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بیانوو بده‌نه توركیا كه بیه‌وێت ڕوو بكاته هه‌ر شوێنێك، ئه‌وه‌تا ڕۆژئاوای كوردستانیش هه‌مان دۆخ هه‌یه، بۆیه كورت و پوخت په‌كه‌كه بووه‌ته دارشه‌ق و چاوساغی توركیا، هه‌ر شوێنێك ئامانجی توركیا بێت بۆ ئه‌وه‌ی پێی بگات، پێشتر په‌كه‌كه‌ی بۆ ڕه‌وانه ده‌كات"، سۆران خاكی نووسه‌ر و چاودێری سیاسی وای گوت.
سه‌رتیپ مه‌حموود چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، په‌كه‌كه بیانوو ده‌داته توركیا كه بێته ناو خاكی هه‌رێم و داگیری بكات، چونكه خۆی ئه‌و كاره‌ی پێ ناكرێت راسته‌وخۆ، بۆیه ده‌بێته دارده‌ست و پیاوی دوژمن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌زموونه‌ی باشوور تێكبدات، چونكه چقڵی چاویانه و زۆر قه‌ڵسن به بوونی ئه‌م قه‌واره‌یه.
راشی گه‌یاند، په‌كه‌كه له روانگه‌ی خۆیه‌وه پێی وایه پێش هه‌موو شتێك، ده‌بێت كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكات كه باشووری كوردستان تێكبدات و لێره‌وه ده‌ست به خه‌باته‌كه‌ی بكات، چونكه هه‌رێمی كوردستان به هه‌وڵ و تێكۆشانی ئه‌وان نه‌هاتووه‌ته دی و ده‌بێت بڕووخێ و له‌ناو بچێ، ئه‌مه‌ش چه‌وتترین تێگه‌یشتنی ئه‌وانه كه به‌رده‌وام كاره‌ساتی لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ئه‌وه‌تا هه‌ر ڕۆژه‌ی به پلانێك تۆڵه‌ی خۆیان له هه‌رێم ده‌كه‌نه‌وه، رۆژێك به سووتاندنی بازاڕ و شوێنه گشتییه‌كان و ڕۆژێك به پاساودان به داگیركه‌ران و ڕۆژێك به هێرشی ڕاسته‌وخۆ و شه‌هیدكردنی پێشمه‌رگه و هێزه ته‌ناهییه‌كانی هه‌رێم، ئیتر نازانرێت په‌كه‌كه چ پلان و به‌رنامه‌یه‌كی قێزه‌ونی تری هه‌یه بۆ زیانگه‌یاندن به هه‌رێمی كوردستان.
جێی باسه نزیكه‌ی هه‌زار گوند تا ئێسته به‌هۆی سیاسه‌تی چه‌وتی په‌كه‌كه‌وه چۆڵ كراون و زیانی گه‌وره به‌ر ئابووری هه‌رێمی كوردستان كه‌وتووه، چه‌ند ڕۆژێكیشه به‌هۆی بوونی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌وه، سوپای توركیا هاتووه‌ته ناو خاكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، په‌كه‌كه‌ش هیچ هه‌ڵوێستێكی روونی نییه.