كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ته‌مه‌نیدا، كاری زۆر گرنگی ئه‌نجام دا، له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كاری گه‌وره و گرنگی كرد، به‌راوردكردنی كارنامه‌ی كابینه‌كه و ئه‌و توانایه‌ی له به‌رده‌ستیدا بووه و ئه‌وه‌یشی ئه‌نجامی داوه، كاریگه‌ر بووه له بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی.
په‌رله‌مانتارێكی كوردستان ئاماژه ده‌كات كه به‌شێكی كاره‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران داناوه، له ماوه‌ی ته‌مه‌نی كابینه‌كه هه‌نگاوی باش نراون و چه‌ندان دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یش هه‌ن.
سه‌عید هه‌ركی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و گه‌نده‌ڵكاران، كاری باشی كردووه و هه‌نگاوی گرنگی ناوه، به‌پێی ئه‌و راپۆرتانه‌ی كه ده‌هاتنه به‌رده‌ستی ئێمه له په‌رله‌مان، هێما بوو بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌ت له‌و بواره هه‌وڵی رژدی داوه و رووبه‌ڕووی بووه‌ته‌وه، هه‌مووان باش ده‌زانن كه ویستی حكوومه‌ت كۆتاهێنان بوو به گه‌نده‌ڵی و كاری له‌سه‌ر چه‌ندان بوار كرد.
زیاتر گوتی، حكوومه‌ت قۆناغی باشی بڕیوه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیدا، مه‌سروور بارزانی، هه‌ر له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی باسی له‌وه كرد، رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵكاران ده‌بنه‌وه، ئه‌وه‌یش له راپۆرته‌كان به ئاشكرا دیاره، چاكسازییه‌كانی حكوومه‌ت، هه‌روه‌ها ئه‌و كاره نایاساییانه‌ی كه پێشتر كراون، ئه‌مانه نموونه‌ی باشن بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین به‌ڵێ حكوومه‌ت به‌شێكی كاره‌كان بۆ به‌شی ده‌ستپاكی و گه‌نده‌ڵی داناوه و چه‌ندان دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه هه‌ن كه كاریان تێدا ده‌كرێت و كراوه.
"به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی پێشینه‌ی كاری حكوومه‌ته و له‌و بواره‌دا كاری باش كراوه، بوێری ئه‌و كابینه‌یه به‌سه بۆ ئه‌وه‌ی بڵێین كه حكوومه‌ت رژده له‌و بواره‌دا، لێكۆڵینه‌وه له چه‌ندان دۆسیه ده‌كرێت و پێشتریش باس له‌وه كراوه كه چه‌ندان كه‌س به‌و تاوانه سزا دراون"، سه‌عید هه‌ركی جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستپاكی له په‌رله‌مانی كوردستان وای گوت.
ئازاد ئه‌كره‌م ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به ''وشه''ی راگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كاری له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و دوو مووچه‌ی نایاسایی كرد و هه‌وڵی زۆری دا بۆ نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی له مووچه‌ی خانه‌نشینان، به‌ڵام هه‌ندێ لایه‌ن له ناو حكوومه‌ت و په‌رله‌مان زۆر موزایه‌ده‌یان كرد، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به هه‌موو بواره‌كان هه‌یه بۆ كاركردن، ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت پێش بكه‌وین و كاری گه‌وره بكه‌ین، ده‌بێت سڵ له هیچ شتێك نه‌كه‌ینه‌وه.
كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كاری له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی و دوو مووچه‌ی نایاسایی كرد
ئه‌وه‌شی گوت، به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر ئه‌و هه‌وڵانه كاری زۆر و ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت تا بگه‌یته قۆناغێكی باش، پێویسته له داهاتوودا به‌هه‌مانشێوه له‌سه‌ر ئه‌و پرسی گه‌نده‌ڵی و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كار بكرێت، ئه‌وه‌ی ماوه و گرنگه له یاسای چاكسازی كاری له‌سه‌ر بكرێت، چونكه خه‌ڵك ئه‌وه‌یان ده‌وێت و نه‌هێشتی نادادپه‌وه‌ری كارێكه هه‌مووان خواستیان له‌سه‌ری هه‌یه.
عه‌دنان ئه‌حمه‌د چاودێری سیاسی، به ''وشه''ی راگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی، سه‌رۆكی حكوومه‌ت باسی له‌وه كرد كه رووبه‌ڕووی گه‌نده‌ڵی و ئه‌و كاره نایاساییانه ده‌بێته‌وه كه له داوده‌زگاكانی حكوومه‌ت و ئه‌و شوێنانه‌ی فه‌رمین و پێویسته خزمه‌تی هاووڵاتییان بكه‌ن روو ده‌ده‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا كابینه‌كه چه‌ندان دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی هه‌بووه و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكیش كاری له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه كردووه و ره‌وانه‌ی دادگای كردوون.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی