به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ئاشكرای كرد، به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، زیاتر له 180 گوند چۆڵ كراون و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نه‌یتوانیوه خزمه‌تگوزاری بگه‌یه‌نێته ئه‌و گوندانه .
هه‌ژار حه‌كیم به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران، بۆ "وشه" گوتی، به هۆی بوونی په‌كه‌كه و ئاڵۆزییه‌كانی له‌و ناوچانه‌ی ئه‌وانی لێیه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانیان دروست بووه، 183 گوند چۆڵ كراون، به‌جۆرێك پێنج گوند له رواندز و پێنج گوند له مێرگه‌سۆر و 118 گوندیش له سنووری سیده‌كان چۆڵ كراون.
باسی له‌وه‌یش كرد كه له چه‌ند ساڵی ڕابردوودا و تا ئێسته‌ش به‌هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و گوندانه، نه‌توانراوه ئاوه‌دان بكرێنه‌وه .
به‌رپرسه‌كه‌ی ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی سۆران ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، به‌هۆی ئه‌وه‌ی تا ئێسته مه‌ترسی له‌سه‌ر ئه‌و ناوچانه هه‌یه كه گونده‌كانی لێ چۆڵ كراوه، حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان نه‌یتووانیوه خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌و ناوچانه دابین بكات.
دووپاتی كرده‌وه كه ئێسته شه‌ڕ و ئاڵۆزی له‌و ناوچانه به‌رده‌وامی ھه‌یه به‌ھۆی بوونی په‌كه‌كه و بۆردمانه‌كانی توركیا، بۆیه ناتوانرێت ئه‌و گوندانه ئاوه‌دان بكرێنه‌وه به‌ھۆی ئه‌وه‌ی مه‌ترسی له‌سه‌ریان به‌رده‌وامه.
وشه/ بڵند ئیبراھیم