ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و ئابووری له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له هه‌رێمی كوردستان كۆ بووه‌وه.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی وه‌زاره‌ته‌كه، وه‌زیری دارایی تیشكی خسته سه‌ر هه‌وڵه‌كانی وه‌زاره‌ت و لیژنه‌ی باڵای ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌مه‌به‌ستی گه‌ڵاڵه‌كردنی بڕیارێكی دروست له‌باره‌ی به‌هه‌میشه‌ییكردنی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست له ڕووی یاسایی و كارگێڕی و داراییه‌وه پێكهێنراوه تا بتوانن هاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌میشه‌یی مافه‌كانیان پارێزراو بێت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، دۆسیه‌كه ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ڕاژه كراوه بۆ ئه‌وه‌ی ڕێكاره هونه‌ری و ئیدارییه‌كان ته‌واو بكرێن.
ڕوونیشی كرده‌وه، وه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی هه‌میشه داكۆكیكار و پشتیوانی فه‌رمانبه‌رانی گرێبه‌ست بوونه و له‌ماوه‌ی ڕابردووش هه‌رچی پێوه‌ست بووبێت به وه‌زاره‌ته‌وه كاری خۆیان له‌سه‌ر كردووه.
وه‌زیری دارایی و ئابووری دووپاتی له‌وه كرده‌وه، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی فیدراڵ و ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر هێڵن بۆ ته‌رخان كردنی دارایی و دیاریكردنی میلاكاتی پێویست له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌ت و داوده‌زگا پێوه‌ندیداره‌كان.