خشتەی مووچە بڵاو كرایەوە

:: PM:12:21:16/07/2024 ‌
دوای گەیشتنی پارەی مووچەی هێزە تەناهییەكانی هەرێمی كوردستان خشتەی مووچە ئامادە كراو لە ماوەی دوو ڕۆژ دوو مووچە دابەش دەكرێت.

ئەمڕۆ سێشەم 16ـی تەمووز، بڕی 676 ملیار دیناری مووچەی هێزە تەناهییەكانی هەرێمی كوردستان گەیشتن لە ماوەی دوو ڕۆژ مووچەی سەرجەمیان دابەش دەكرێت.

بەپیی خشتەكە سبەی چوارشەم  17ـی تەمووز دوو مووچەی 
ئەنجوومەنی ئاسایش
دەزگای ئاسایش
هێزەكانی زێرەڤانی
بەرگری و فریاكەوتن
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیستی پاراستنی دامودەزگا نەوتییەكان
پاسەوانانی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەكرێت.

ڕۆژی پێنجشەم 18ـی تەمووز مووچەی 
دیوانی وەزارەتی پێشمەرگە
هێزەكانی یەكەی 70
هێزەكانی یەكەی 80
لیوا هاوبەشەكان دابەش دەكرێت.



وشە - رامیار جەواد