كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتاری كوردی پێشوو و ئێسته‌ی عێراق، كاریان بووه‌ته دژایه‌تیكردنی هه‌ژماری من، ئه‌وانه ده‌یانه‌وێت چه‌واشه‌كاری و موزایه‌ده‌ی به‌سه‌ره‌وه بكه‌ن و وه‌ك دروشمێكی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كاری ده‌هێنن، له كاتێكدا دادگای فیدراڵیی عێراق ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر هه‌ژماری من داوه و ده‌ڵێت پڕۆژه‌یه‌كی یاساییه.
سۆران عومه‌ر، غالب محه‌مه‌د، ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید، بڕیار ره‌شید و یوسرا ره‌جه‌ب، ئه‌مانه به‌رده‌وام هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر هه‌ژماری من و دژایه‌تیی ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن به‌غدا مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له رێی بانكه‌كانی خۆیه‌وه ته‌وتین بكات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وانه به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاون، پێشتریش هه‌موو هه‌وڵێكیان داوه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بخرێته سه‌ر به‌غدا، ده‌یانه‌وێ حكوومه‌تی عێراق دژی ئه‌و پڕۆژه‌یه هان بده‌ن.
سه‌عید هه‌ركی ئه‌ندامی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار كه هه‌میشه به‌غداییبوونی خۆیان پێشان داوه و دژی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی هه‌رێم بوون له دژایه‌تیكردنیان به‌رده‌وامن، ئێسته دژایه‌تیی "هه‌ژماری من" ده‌كه‌ن، ده‌یانه‌وێ به‌غدا ئه‌و هه‌ژماره قبووڵ نه‌كات یان هه‌ڵیوه‌شێنێته‌وه، ئه‌و دژایه‌تییه له كاتێكدا دادگا ره‌زامه‌ندیی داوه به‌یاسایی داناوه، ئه‌وانیش ده‌یانه‌وێت به‌و بابه‌ته خه‌ڵك چه‌واشه بكه‌ن، هه‌ندێكیان بۆ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌كار ده‌هێنێت و ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك بگه‌وجێنن.
ئه‌و روونی كرده‌وه، ئه‌و په‌رله‌مانتارانه كاریان بووه به‌وه‌ی به‌غدا دژی "هه‌ژماری من" هان بده‌ن، له كاتێكدا پێشتر سه‌رۆكی حكوومه‌ت ره‌زامه‌ندیی دابوو له رێی "هه‌ژماری من"، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابه‌ش بكرێت، ئه‌وانه فێرن هه‌ر كات پڕۆژه و كارێكی باش له ناوخۆ هه‌بێت، دژایه‌تیی بكه‌ن و هانی به‌غدا بده‌ن، ره‌نگه به‌غداش له‌وانه‌وه سه‌یری ئه‌وه بكات، بۆیه زۆرجار فشار ده‌كات له هه‌رێم، بۆیه ئه‌و په‌رله‌مانتارانه كارێكی خراپ ده‌كه‌ن، چونكه به‌غدا ئه‌وه نییه كه ئه‌وان بیری لێ ده‌كه‌نه‌وه.
بڵند فاتیح چاودێرێكی سیاسییه و به "وشه"ی گوت، كۆمه‌ڵێك په‌رله‌مانتار ده‌یانه‌وێ له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵك خۆیان بخه‌نه‌وه ناو په‌رله‌مانی عێراق، كۆمه‌ڵێكیش به دژایه‌تیكردنی حكوومه‌تی هه‌رێم فێر بوون، ئه‌وانه وا ده‌زانن به‌و جۆره خۆیان بۆ خه‌ڵك یه‌كلا كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام راستییه‌كه‌ی ئه‌وانه ته‌نیا خۆیان بۆ به‌غدا یه‌كلا كردووه‌ته‌وه و هه‌میشه دژی هه‌رێمی كوردستانن، هه‌ر پڕۆژه و كارێكی باش هه‌بێت، ئه‌وان دژایه‌تیی ده‌كه‌ن و دژی ده‌وه‌ستنه‌وه، وا ده‌زانن به‌غدا زۆر دڵسۆز و خه‌مخۆری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانه.
وه‌زاره‌تی دارایی له هه‌موو روویه‌كه‌وه دڵنیایی داوه
زیاتر گوتی، پڕۆژه‌ی "هه‌ژماری من"، پڕۆژه‌یه‌كی گرنگه و هه‌موو دامه‌زراوه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم و كه‌سانی شاره‌زا ده‌ڵێن، پڕۆژه‌كه گرنگه و ئه‌لیكترۆنییه و به فه‌رمانبه‌ر له‌باره‌ی هه‌ژماری من، به‌ڵام ئه‌و كۆمه‌ڵه په‌رله‌مانتاره ده‌یانه‌وێت به خه‌ڵك بڵێن پڕۆژه‌كه سوودی نییه و له دژی پڕۆژه‌كه هانی به‌غدا ده‌ده‌ن، ئه‌وانه هه‌ر شتێك هه‌بێت له ناوخۆ دژی ده‌وه‌ستنه‌وه، شتی به‌غدایان پێ باشتره وه‌ك له هی ناوخۆ.
ئازاد جه‌لال فه‌رمانبه‌ر بۆ "وشه" ئاماژه ده‌كات، ئه‌وانه‌ی ئێسته له هه‌ژماری من خۆیان تۆمار كردووه، وه‌ك فه‌رمانبه‌رانی تر چاوه‌ڕێی وه‌رگرتنی مووچه ناكه‌ن له فه‌رمانگه‌كان و له رێی ده‌ستی، به‌ڵكو ئه‌وان له رێی ئامێری تایبه‌ت مانگانه مووچه‌كانیان ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژمار و ده‌چن وه‌ریده‌گرن، پڕۆژه‌كه بۆ كۆتاهێنانه به ده‌ستاوده‌ستی پاره و ئه‌و سیستمه كۆنه‌ی دابه‌شكردنی مووچه، كۆتایی به دواكه‌وتنی مووچه و چاوه‌ڕوانیی فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆران دێنێت كه مانگانه كه‌ی ده‌درێت و كه‌ی دابه‌ش ده‌كرێت.
به‌پێی دواین ئاماره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئێسته مانگانه سه‌رووی 75 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له رێی هه‌ژماری من به‌بێ دواكه‌وتن و له رێی ئامێره‌كانی "ئه‌ی تی ئێم"ه‌وه مووچه وه‌رده‌گرن، هه‌روه‌ها ئه‌و رێژه‌یه‌ش مانگانه له زیادبووندایه و پڕۆژه‌كه‌ش هیچ كێشه‌یه‌كی تێدا نییه.
وشه/ تایبه‌ت