لە میسرەوە هۆشداری بە عێراق دەدرێت.. شەپۆلێكی تری گەرما بەڕێوەیە

:: PM:06:40:16/07/2024 ‌
"محەمەد عەلی فەهیم" سەرۆكی ناوەندیی زانیاریی كەشوهەوا لە وەزارەتی كشتوكاڵی میسر ئاشكرای كرد، كە سەرەتای شەپۆلێكی بەهێز و تاقەتپڕووكێنی گەرما بۆ تەواوی میسر و عێراق و چەند وڵاتێكی تر لە سبەیەوە دەست پێ دەكات و بۆ ماوەی 10 رۆژیش بەردەوامیی دەبێت. 

فەهیم ئاماژەی كردووە كە هۆكاری ئەم شەپۆلە بەهێزەی گەرما دەگەڕێتەوە بۆ كاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی وەرزیی هیندی و بە تەواوی كاریگەری دەخاتە سەر ئەم وڵاتانە لە ماوەی 10 رۆژی داهاتوودا كاریگەرییەكانی بە تەواوی هەستی پێ دەكرێت. 

سەرۆكی ناوەندەكە گوتیشی كە پێشبینی دەكرێت میسر بكەوێتە بەر شەپۆلێكی نوێی گەرما كە لە باكوری وڵاتەكە 45 پلەی سیلیزی تێپەڕ دەكات و لە سبەی چوارشەمەوە كاریگەرییەكانی شەپۆلەكە دەست پێ دەكەن و تا 10 رۆژیش بەردەوامیی دەبێت. 

فەهیم ئاشكرایشی كردووە، كاریگەرییەكانی ئەم شەپۆلە جگە لە میسر هەریەكە لە وڵاتەكانی، عێراق، سعوودیە و وڵاتانی شام دەگرێتەوە.


وشە - پۆڵا مەحموود