په‌كه‌كه گرووپه چه‌كدارییه نایاساییه‌كه‌ى ناو هه‌رێم، به‌رده‌وامه له كاره تیرۆریستییه‌كانى له‌ناو خاكى هه‌رێم، له دوایین كارى تیرۆریستییان، دوێنێ دووشه‌م، له كه‌لار بۆمبێكى چێندراویان به ئۆتۆمبێله‌كه‌ى ئه‌كره‌م ساڵح، به‌رپرسى لقى 22ى گه‌رمیانى پارتى ته‌قانده‌وه، له لێكۆڵینه‌وه‌كان ئه‌وه ئاشكرا بوو كه ئەندامەكانی ئه‌و گروپه به‌و كاره هه‌ستاون.
پەكەكە لە چالاكییە گوماناوییەكانی لە هەرێمی كوردستان بەردەوامە و هەرجارەی كارێكی تیرۆریستی لە ناوچەكە ئەنجام دەدات، ساڵى رابردووش له رێگه‌ى بۆمبێكه‌وه به‌رپرسێكى ده‌زگاى پاراستنیان كوشت، كاریان بووه‌ته دروستكردنى ئاڵۆزی و نائارامی، بۆیە پەكەكە و رێكخراوە سێبەرەكانی، بوونەتە مایەی ترس و دڵەڕاوكێی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان، به‌رپرسان ده‌كه‌نه ئامانج و سیاسى و شاره‌زایانیش ده‌ڵێن، ئه‌و گروپه ده‌بێت له كوردستان دەربكرێت و رسوا بكرێن.
به‌رپرسێكى حزبى له سلێمانى كه نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت به "وشه"ى راگه‌یاند، په‌كه‌كه له سنوورى سلێمانى خۆى به باڵاده‌ست ده‌زانێت و پێیان وایه هه‌رچییان بوێت ده‌توانن بیكه‌ن و ئه‌نجامى بده‌ن، ئه‌وان كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى سه‌قامگیریى هه‌رێم تێكبده‌ن، په‌كه‌كه سڵ له هیچ ناكاته‌وه و خه‌ریكه سلێمانى ده‌كات به قوربانى مه‌رام و پیلانه‌كانى خۆیان و به بێده‌نگیش به‌سه‌ریاندا ده‌ڕوات، له سنووره‌كه هیچ كه‌سێك قسه ناكات و باڵاده‌ستى خۆیان نیشانداوه.
هه‌رێم جه‌لال، چاودێری سیاسی بە "وشە"ی راگەیاند، شتێكی روون و ئاشكرایە په‌كه‌كه پیلانێك جێبه‌جێ ده‌كات بۆ تێكدانى دۆخى هه‌رێمى كوردستان، كارى تیرۆریستى له‌ناو خاكى هه‌رێم ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هیچ مۆڵەتێكی فەرمیی وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانیان نییە، كه‌واته چۆنیان بوێ كار بۆ تێكدانى سه‌قامگیریى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن و چه‌ندان پیلانیان دژى پێشمه‌رگه و به‌رپرسانى هه‌رێم ئه‌نجامداوه، بە شێوەیەكی فراوان لە سنووری پارێزگەی سلێمانی كاری رێكخراوەیی دەكەن و زوو زوو خۆپێشاندان دژی توركیا لە شارەكە ئەنجام دەدەن و خەڵكی سلێمانی بۆ مەرام و ئامانجی خۆیان بەكاردێنن، ئەمە جگە له‌وه‌ى وەك هێزێكی چەكداریی نایاسایی لە هەرێم هەر خەریكی كاری تیرۆریستین، بەڵام بۆ باكور لە دوورەوە تەماشاكارن و هیچیان لەدەست نایەت و ناتوانن چالاكی خۆیان لەو ناوچەیە ئەنجام بدەن.
ئارام عه‌دنان، چالاكی مەدەنی بۆ "وشە" ئاماژە دەكات، په‌كه‌كه به‌ته‌واوى قاچى راكێشاوه و ده‌ست بۆ هه‌ر شتێك ده‌بات كه ببێته مایه‌ى تێكدانى باری تەناهیی هه‌رێمى كوردستان، دانانى بۆمب و ته‌قاندنه‌وه‌ى ئۆتۆمبێلى به‌رپرسانى حزبى كارێكه چه‌ند ساڵێكه په‌كه‌كه ده‌ستى داوه‌تێ، ئەو گرووپە پیلانی دوژمنان له‌ناو هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كات، بە ناوی شەڕی توركیاوە هاتووەتە ناو سنوورەكانی هەرێم و بووەتە هۆی راكێشانی دەستی توركیا و لەشكركێشیكردنی، رێكخراوەكانیشی خەریكی كاركردنن لە ناوچەكە.
دووپاتی كردەوە، ئەمە جێگەی گومانە كە ئەوان بۆچی ناچنە ناو خاكی توركیا و شەڕی خۆیان بكەن؟، ئەوان لە ئاڵۆزی و پشێوی بەولاوە كاریان لە كوردستان نییە، ئەگەر كار بۆ باكور دەكەن، ئادەی بزانین چیان كردووە و ئەو چەند ساڵە بە چی گەیشتوون، ئه‌و گرووپه ده‌بێت له‌ناو هه‌رێم رسوا بكرێن و نه‌مێنن.
ئەمڕۆ سێشه‌م ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە راگەیەنراوێكدا لەبارەی تەقینەوەی ئۆتۆمبێله‌كه‌ى ئه‌كره‌م ساڵح، به‌رپرسى لقى 22ى گه‌رمیانى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه و تیایدا باسى له‌وه‌كردووه، ئۆتۆمبێلى ئه‌و به‌رپرسه له لایه‌ن په‌كه‌كه ته‌قێنراوه‌ته‌وه و كاره‌كه‌ش تیرۆریستى بووه و ئامانجیان بووه ئه‌و به‌رپرسه بكوژن.
وشه/ تایبه‌ت