ئیبراهیم تاتڵیساس نەشتەرگەریی دڵی بۆ كرا، پێش نەشتەرگەرییەكەش داوای لە هەوادارانی كرد، گەردنی ئازاد بكەن.
بەگوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی "Halktv"ـی توركیا، لە دواین ئاهەنگیدا هونەرمەند ئیبراهیم تاتڵیساس سازی كردبوو، بە هەوادارەكانی گوتووە، بەمزووانە نەشتەرگەریی گۆڕینی زمانەی دڵی بۆ دەكرێت، بۆیە گەردنم ئازاد بكەن، لە نزاكانیشتان بێبەشم مەكەن.
دوای نەشتەرگەرییەكە ئیدۆ تاتڵیساس بە میدیاكانی توركیای گوتووە، نەشتەرگەرییەكەی سەركەوتوو بووە، باوكم لە ماوەی دوو رۆژدا لە نەخۆشانە دەردەچێت.
تاتڵیساس گۆرانیبێژێكی ناسراوی توركیایە و لە باكوری كوردستان لە ساڵی 1952 لە شاری ریحا لە دایك بووە، ئیبراهیم دەورێكی خراپی بەرانبەر هونەری كوردی دیوە و زۆربەی ئاواز و گۆرانییە گرنگ و ناودارەكانی بەناوی خۆی و بەزمانی توركی بڵاو كردەوە، دوای ئەوەش ئەو ئاوازانە بوونە موڵكی تورك، بەمەش زیانێكی زۆری لە مێژووی هونەری كوردی داوە.