زیادبوونی رووداوه‌كانی كوشتن له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ندامانی هێزه‌كانی كۆماندۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، نیگه‌رانی و ترسی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و پشتگیرییه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی، هۆكاری پشت به‌رده‌وامی ئه‌و كاره نه‌خوازراوانه‌یه.
له ماوه‌ی كه‌متر له مانگێك و ته‌نیا له سنووری ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی، چه‌ند رووداوێكی كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست و داڕشتنی سیناریۆی دوای رووداوه‌كان له‌لایه‌ن ئه‌ندامان و چه‌كدارانی هێزه‌كانی كۆماندۆ تۆمار كراون.
عه‌لی مسته‌فا پسپۆڕی بواری سه‌ربازی، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌پێی یاسا هێزه چه‌كداره‌كان هاوشێوه‌ی هه‌ر تاكێكی كۆمه‌ڵگه، ئه‌ركیانه رێز له به‌ها مرۆیی و مافه‌كانی مرۆڤ بگرن و ناكرێت و نابێت له ژێر هیچ به‌هانه‌یه‌كدا، كاری تێكده‌رانه و تاوانی كوشتن ئه‌نجام بده‌ن.
ئه‌و گوتی، "یه‌كێك له پاساوه‌كانی پشت رووداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووزی 2021 كه بافڵ تاڵه‌بانی و سه‌رانی ئێسته‌ی ده‌باشان به‌رده‌وام باسیان كردبوو، گوایه هێزه چه‌كداره‌كان كه‌وتوونه‌ته ژێر كاریگه‌ریی هاوسه‌رۆكی پێشووی حزبه‌كه‌یان، كه‌چی ئێسته شته‌كان پێچه‌وانه بوونه‌ته‌وه ".
به‌گوته‌ی ئه‌و پسپۆڕه، هیچ شتێك له زۆنی سه‌وز نابێته پاساوی بێ مانا بۆ كوشتنی مێردمنداڵ، به‌ڵام دیاره به‌هۆی گرنگیدانه‌كانی سه‌رۆكی یه‌كێتی به هێزه‌كانی كۆماندۆ، ده‌بێت چاوه‌ڕێی رووداوی زیاتریش بكه‌ن، له كاتێكدا ئێسته شه‌ڕێكی پشت په‌رده له نێوان دژه‌تیرۆر و كۆماندۆ هه‌یه.
ئه‌و پسپۆڕه باسی له‌وه‌ش كرد، بێباكی و گومانه‌كانی بافڵ له دژه‌تیرۆر، پایه‌ی كۆماندۆی له سنووره‌كه‌دا به‌رز كردووه‌ته‌وه و حیساب بۆ هیچ شتێك ناكه‌ن.
خالید جه‌وهه‌ر هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی سلێمانییه و بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، كه‌م شه‌و هه‌یه له یانه و گه‌ڕه‌ك و شوێنه گه‌شتیارییه‌كانی سلێمانی و ده‌وروبه‌ری، روودای ته‌قه‌كردن و كوشتن روو نه‌ده‌ن.
بوونه‌ته مایه‌ی ترس و نیگه‌رانیی هاووڵاتییان
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، جاران دژه‌تیرۆر و ئۆپراسیۆن و ئاسایش، ئێسته كۆماندۆ بوونه‌ته مایه‌ی ترس و نیگه‌رانیی هاووڵاتییان، چونكه ترسیان هه‌یه له كوشتنی به‌ئه‌نقه‌ست و فیشه‌كی وێڵ.
ئه‌و هاووڵاتییه پێی وایه، ئێسته سلێمانی بووه‌ته زۆنی مافیاكانی ده‌باشان و هه‌موویشی ته‌نیا خۆنمایشكردن و شه‌ڕی پشكی بازرگانیی نێوان هێزه چه‌كداره‌كانی یه‌كێتییه.
"جاران مولازم موحسین و هاوشێوه‌كانی به‌ربووبوونه گیانی گه‌نجانی سلێمانی، ئێسته چه‌كدارانی نزیك له ده‌باشان و كۆماندۆ"، هاووڵاتییه‌كه وای گوت.
ماوه‌یه‌كه رووداوه‌كانی كوشتن و ته‌قه‌كردن، چه‌ندان كه‌سی تێدا بووه‌ته قوربانی و هێشتا نه‌توانراوه وه‌ك پێویست تۆمه‌تباران و ئه‌وانه‌ی پشت په‌رده بدرێنه دادگاكان.
وشه\تایبه‌ت