له ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كدا سێ حاڵه‌تی كوشتن له سلێمانی و ده‌وروبه‌ری روویان داوه، ئه‌وه‌ش دۆخی ته‌ناهیی ناوچه‌كه‌ی به‌ره‌و مه‌ترسی بردووه، شه‌وی رابردوو كه‌سێك له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی شاره‌كه كوژرا، بكوژه‌كه‌ی كۆماندۆی یه‌كێتی بووه، هه‌روه‌ها ته‌رمی كه‌سێك له ده‌ربه‌ندیخان دۆزرایه‌وه كه فیشه‌كێكی زۆر به جه‌سته‌یه‌وه بووه، منداڵێكیش له شاره‌زوور كوژرا.
به‌شێك له‌وانه‌ی كه له پشت كوشتنه‌كانن سه‌ربه هێزه‌كانی كۆماندۆی یه‌كێتین، ئه‌و رووداوی كوشتنه‌ی شه‌وی رابردوو له گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕینی شاری سلێمانی، بكوژه‌كه یه‌كێك بووه له هێزه‌كانی كۆماندۆی یه‌كێتی، دواتر پۆلیس ئه‌وه‌ی بڵاو كرده‌وه كه ئه‌ویان گرتووه.
له ماوه‌ی رابردووش‌دا چه‌ندان حاڵه‌تی كوشتن هه‌بووه كه بكوژه‌كه سه‌ربه كۆماندۆی یه‌كێتی بووه، به‌ڵام بكوژ ناگیرێت و راده‌ستی یاسا ناكرێت، ئه‌وه‌ش ترسی لای خه‌ڵكه شاره‌كه دروست كردووه و پێیان وایه نابێت هیچ كه‌سێك له سه‌رووی یاساوه بێت و كوشتن ره‌وایه‌تی پێ بدرێت.
كاوه ئه‌حمه‌د چاودێری سیاسی، به "وشه"ی راگه‌یاند، ماوه‌یه‌كه نیگه‌رانی و ترس له‌ناو هاووڵاتییانی سلێمانی دروست بووه، هۆكاره‌كه‌شی ئاشكرایه كه له دوای هه‌شتی ته‌مووز، ئه‌و دۆخه هه‌یه و ئێسته توند بووه و ناكۆكی له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات دروست بووه، باڵی توندڕۆی ناو یه‌كێتی هه‌نگاوی بۆ ئه‌وه هاوێشت كه ده‌سه‌ڵاتی بۆ ناو هه‌موو جومگه‌كانی ناو حزبه‌كه فراوانتر بكات، له دژه‌تیرۆر و هێزی كۆماندۆ، ئه‌و باڵه سه‌ربازییه‌ی یه‌كه‌ی 70 كه لاهوور سه‌ركردایه‌تی ده‌كرد و دواتر روداوه‌كانی هه‌شتی ته‌مووزی لێ كه‌وته‌وه.
زیاتر گوتی، سلێمانی له‌و به‌ربڵاوییه‌ی ناوماڵی یه‌كێتی و ئه‌و ده‌ستوه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌ی كاریگه‌ریی یه‌كێك له وڵاتانی ده‌وروبه‌ری له‌سه‌ر هه‌نگاوه‌كان كه له سلێمانی ده‌هاوێژرێت، ئه‌و نیگه‌رانی و ترسه‌ی لای هاووڵاتییان دروست كردووه، حاڵه‌تی كوشتن زۆر بووه و به‌شێك له‌وانه‌ش كه روو ده‌ده‌ن، سه‌ربه هێزه ته‌ناهییه‌كان و پێشتریش حاڵه‌ت هه‌بووه.
شتێكی باش و به‌سوود له یه‌كێتی و ئه‌و ململانێیه نابینن
ئه‌و روونی كرده‌وه، نیگه‌رانی و دڵه‌ڕاوكێی خه‌ڵك له‌وه‌دایه، شتێكی باش و به‌سوود له یه‌كێتی و ئه‌و ململانێیه نابینن، له ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی شه‌ڕی گرتنه‌ده‌ستی ده‌سه‌ڵات و هێزی سه‌ربازی بوو، بینیمان چۆن دۆخی ته‌ناهیی سلێمانی تێكچوو هه‌ریه‌كه و بۆ خۆی هێزی ده‌جووڵاند و خه‌ڵك كه‌وتبووه دۆخێكی خراپ و دڵه‌ڕاوكێ، هێزه‌كانیش به‌رانبه‌ر یه‌ك ده‌وه‌ستان و هێزه ته‌ناهییه‌كانیش رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بوونه‌وه، سلێمانی ده‌مێكه گیرۆده‌یه و كاریگه‌ری خراپی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییانیش ده‌بێت.
هێمن سه‌عید شاره‌زای یاسا، به "وشه"ی راگه‌یاند، نابێت هیچ كه‌سێك له سه‌رووی یاساوه بێت و ببێته هۆكاری دڵه‌ڕاوكێ و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی هاووڵاتییان، دۆخی ته‌ناهی سلێمانی تێكبچێت، هیچ كه‌س لێی سوودمه‌ند نابێت و خه‌ڵك ده‌بنه قوربانی، بۆیه ئێسته خه‌ڵك له ترس و دڵه‌ڕاوكێدان، ئه‌وانه‌ی په‌نا ده‌به‌نه به‌ر كوشتن و ئاڵۆزی و ته‌قه‌كردن و هه‌ر شتێكی تر كه پێوه‌ندی به سه‌قامگیری و ئارامی هه‌بێت، ئه‌وه ده‌بێت بگیرێن و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت.
هیوا ره‌شید هاووڵاتی بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا ، هێزه ته‌ناهییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ن كه سه‌روماڵی هاووڵاتییان بپارێزن و رێ نه‌ده‌ن پشێوی و ئاڵۆزی و ناسه‌قامگیری دروست بێت، به‌ڵام كاتێك هێزی ته‌ناهی یان كه‌سێك له هێزه ته‌ناهییه‌كان خۆیان په‌نا ببنه‌به‌ر ئه‌و كاره، ئه‌وا ئیتر دۆخه‌كه تێكده‌چێت و خه‌ڵك ده‌ترسن.
وشه/ تایبه‌ت