سبه‌ی پێنجشه‌م 18ی ته‌مووز، دواین مۆڵه‌ته بۆ تۆماركردنی ناوی لیست و كاندیدان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان كه بڕیاره له 20ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا به‌ڕێوه بچێت. به‌رپرسێكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن ده‌ڵێ، پێشهاته‌كان چاوه‌ڕوان نه‌كراون و ئه‌گه‌ر هه‌یه كاتی تۆماركردن دیسان درێژ بكرێته‌وه.
كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق پێشتر بۆ چه‌ندان جار و به هۆكاری جیاواز كاتی تۆماركردنی ناوی لیست و كاندیدانی درێژ كردووه‌ته‌وه. پێشتر 15ی ته‌مووز وه‌ك دواین ده‌رفه‌ت بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌ستنیشان كرابوو به‌ڵام ئه‌و رۆژه به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی پارته سیاسییه‌كان له كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رای گه‌یاند، واده‌ی تۆماركردنی لیست و هاوپه‌یمانێتییه‌كان بۆ 18ی ته‌مووز درێژ كرایه‌وه.
مه‌روان محه‌مه‌د ساڵح به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، بۆ ''وشه'' ئاماژه‌ی دا كه ناتوانن ئه‌و دڵنیاییه بده‌ن كاتی ناونووسكردنی كاندید و حزبه‌كان دیسان درێژ نه‌كرێته‌وه، چونكه له عێراق رووداو و پێشهاته‌كان زۆرن و كاریگه‌ریی ده‌كه‌نه سه‌ر بڕیاره‌كان.
له عێراق رووداو و پێشهاته‌كان زۆرن و كاریگه‌ریی ده‌كه‌نه سه‌ر بڕیاره‌كان.
ئه‌و باسی له‌وه كرد كه تا ئه‌م ساته هیچ له‌مپه‌ر و كێشه‌یه‌ك له به‌رده‌م كاره‌كانی ناونووسین و هه‌ڵبژاردن نییه، كاروباری ناونووسین زۆر به رێكوپێكی ده‌چێته پێش و رۆژانه خه‌ڵك و حزبه‌كان سه‌ردانیان ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی گۆڕانكاری له لیست و ناوی كاندیدی لیسته‌كان، ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن گوتی، حزب ده‌توانێت لیستی نوێ بدات و گۆڕانكاری له ناوه‌كاندا بكات و هه‌ر كاتێك مۆڵه‌ته‌كه كۆتایی هات كه بۆ سه‌عات دووی پاش نیوه‌ڕۆی سبه‌ی پێنجشه‌م 18ی ته‌مووز دانراوه، خێرا كۆمسیۆن ده‌ست به وردبینی له ناوه‌كان و لیسته‌كاندا ده‌كات و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاندیده‌كان ده‌كات له چوارچێوه‌ی ئه‌و رێسا و رێنوێنییه‌كانی بۆ خۆكاندیدكردن پێیان دراوه.
قۆناغی دواتر بریتی ده‌بێت له تیروپشك بۆ ناوی لیست و كاندیده‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كۆمسیۆن ئه‌ركی تری هه‌یه له مه‌شقپێكردنی كاره‌مه‌ندان و چاپی فۆرمی ده‌نگدان و چه‌ندان ئه‌ركی تر.
٢٠ی تشرینی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستانه‌وه وه‌ك رۆژی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان دیاری كراوه، سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند جارێك مه‌رسوومی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردن ده‌ركردووه، به‌ڵام به هۆكاری جیاواز نه‌توانراوه له كاتی خۆیاندا هه‌ڵبژاردن بكرێن و ئه‌مجاره كۆده‌نگییه‌كی ته‌واو بۆ هه‌ڵبژاردن هه‌یه، پێشبینی ده‌كرێت هه‌ڵبژاردن به‌بێ هیچ كێشه‌یه‌ك بكرێت.
پرسی ژماره‌ی كورسیی پێكهاته‌كان كه به ته‌واوی لابرابوون، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان بوو كه هه‌ڵبژاردن له 10ی حوزه‌یران نه‌كرێت، جگه له‌مه پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وكات هیچ لیستێكی پێشكه‌ش نه‌كرد و بڕیاری دا له هه‌ڵبژاردن به‌شداری نه‌كات، تا ئه‌و كاته‌ی تێبینییه‌كانی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌به‌رچاو نه‌گیرێت و دڵنیا نه‌بێ له‌وه‌ی پرۆسه‌كه به رێكوپێكی و بێ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی ده‌كرێت.
بڕیار درا پێنج كورسی بۆ پێكهاته‌كانی كریستیان و توركمان ده‌ستنیشان بكرێن
دوای ئه‌وه‌ی به‌شێك له‌م داواكارییانه جێبه‌جێ كران، مه‌رسوومی نوێ ده‌ركرا و هه‌ڵبژاردن بۆ مانگی تشرینی یه‌كه‌م دواخرا، بڕیار درا پێنج كورسی بۆ پێكهاته‌كانی كریستیان و توركمان ده‌ستنیشان بكرێن كه پێشتر هیچیان بۆ دیاری نه‌كرابوو و ته‌نانه‌ت ئه‌وانیش بایكۆتیان كردبوو.
به‌پێی دابه‌شكارییه‌كانی كۆمسیۆن، بۆ سلێمانی 38 كورسی، هه‌ولێر 34 كورسی، دهۆك 25 كورسی و هه‌ڵه‌بجه سێ كورسی دیاری كراوه، له هه‌ریه‌ك له هه‌ولێر و سلێمانی دوو كورسی بۆ كۆتای كریستیان و توركمان دانراوه، له دهۆك كورسییه‌ك بۆ كۆتای ئه‌رمه‌ن ته‌رخان كراوه.