بڕیاره له دوو ڕۆژی داهاتوودا، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی رابگه‌یه‌نرێت و قوتابییان ده‌توانن له ڕێی "وشه" ئه‌نجامه‌كانیان بزانن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 17ی ته‌مووز، سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، هاوشێوه‌ى ساڵانی پێشوو، ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی له ڕێوڕه‌سمێكدا له‌لایه‌ن وه‌زیری په‌روه‌رده‌وه راده‌گه‌یه‌نرێ.
ئه‌مساڵ 122 هه‌زار و 15 قوتابی له سه‌رانسه‌ری هه‌رێمی كوردستان به‌شداریی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12یان كردووه، به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" به ئه‌گه‌رێكی زۆره‌وه له دوو ڕۆژی داهاتوودا قوتابییان ده‌توانن ئه‌نجامی تاقیكردنه‌وه‌كان وه‌ربگرنه‌وه.
دوای بڵاوكردنەوەی ئەو زانیارییانەی سەرەوە لە "وشە" ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە كە رۆژی هەینی 19ی تەمووزی 2024، سەعات هەشتی ئێوارە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی ئەنجامی تاقیكردنەوە گشتییەكان ڕادەگەیەنین.