مه‌لا به‌ختیار كه‌سایه‌تیی سیاسیی كوردستان رای گه‌یاند، خه‌باتی چه‌كداری له هیچ پارچه‌یه‌كی كوردستان ناتوانێ بگات به ئامانجی رزگاربوون و له‌و ڕێیه‌وه هیچ پارچه‌یه‌كی كوردستان رزگار نابێت.
له وتارێكدا له رێوڕه‌سمی تایبه‌ت به چاپكردنی كتێبی ئاڵای شۆڕش، مه‌لا به‌ختیار گوتی، هه‌وڵی زۆر دراوه مێژوو وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌بووه باس بكرێ، به‌ڵام كه‌متر گواستراوه‌ته‌وه له‌وه كه كراوه و ئه‌مڕۆیش دوای كاركردنێكی زۆر ئه‌و ئه‌رشیڤه‌ی ئاڵای شۆڕش بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
ڕوونیشی كرده‌وه كه ده‌بێت مێژوو بدرێته‌وه به نه‌وه‌كانی ئێسته، كه‌س خاوه‌نی مێژوو نییه و نابێت بڕوای ئه‌وه‌مان بۆ دروست بێت نابێت باسی پیاوانی كۆن نه‌كه‌ین، ئه‌و ره‌خنه‌یەش له‌جێی خۆیدا نییه كه ده‌گوترێت بۆچی كه سه‌ركرده‌كان زیندوو بوون قسه‌تان نه‌ده‌كرد.
مه‌لا به‌ختیار كه ئێسته له ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی وه‌ك كه‌سایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆ كار ده‌كات له درێژه‌ی قسه‌كانیدا زیاتر گوتی، به درێژایی مێژوو خۆفرۆش له تێكۆشه‌ر زیاتر بووه، و به درێژایی مێژوو چه‌واشه‌كاری زیاتر بووه له راستییه‌كان.
ئه‌و كه ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ی سیاسیی هه‌یه و هێمای بۆ ئه‌وه كرد، خه‌باتی چه‌كداری له هیچ پارچه‌یه‌كی كوردستان ناتوانێ بگات به ئامانجی رزگاربوون و له‌و ڕێیه‌وه هیچ پارچه‌یه‌كی كوردستان رزگار نابێت.
"سیاسه‌ت بۆ كێ بكه‌م و كێ به سه‌ركرده‌ی خۆم بزانم به‌و كرده‌وانه‌ی رۆژانه له به‌رچاومان ده‌یكه‌ن، بۆیه من ئێسته‌یش چه‌پم، ئه‌گه‌ر چه‌پ نه‌بم سیاسه‌ت ناكه‌م" مه‌لا به‌ختیار وای گوت.