نیشانەكانی وەستانی سووڕی مانگانەی ژن

:: PM:09:01:17/07/2024 ‌

سووڕی مانگانە پێوەندی لە توانای وەچەخستنەوە و دروستبوونی هێلكۆكە لەناو لەشی مێینەدا هەیە، لەشی مێیینە هێلكۆكە بۆ پیتاندن ئامادە دەكا و ئەگەر نەهاتە پیتاندن، لەناو دەچێت و بە شێوەی خوێن دێتە خوارەوە، بەڵام ئەو سووڕە لە تەمەنێكی دیاریكراوی مێیینەدا دەوەستێت، چونكە لەشی ژن چیتر توانای بەرگەگردنی دووگیانی نامێنێت، بە تایبەتی لەسەرووی 40 بۆ 50 ساڵ.

ژنان لە وەرزی هاوین هەست بە تێپەڕبوونی تەوژمێكی گەرم بە لەشیان دەكەن، پلەی گەرمیان بەرز دەبێتەوە و ئارەقە دەكەن، شارەزایان پێیان وایە رەنگە ئەو نیشانانە زیاتر لە كاردانەوەیەك بەرانبەر بە دۆخی گەرمییەوە بێت، رەنگە نیشانەیەك بێت بۆ كۆتاهاتنی سووڕی مانگانە، كە گۆڕانكارییەكی بایۆلۆجییە و لە تەمەنی سەرووی 40 بۆ 50 ساڵ تووشی مێیینە دێت و بە كۆتاهاتنی توانای وەچەخستنەوەیان دادەنرێت. 

بە گشتی شەش نیشانەی سەرەكیی وەستانی سووڕی مانگانەی مێیینە هەیە، كە د. جیمی واین، ئاماژەیان بۆ دەكات لەوانە، هەستكردن بە شەكەتی و ماندبوون بەهۆی چەند هۆیەك لەوانە نزمبوونەوەی ئاستی دەردانی هۆرمۆنی ئەسترۆجین و پرۆجیسترۆن، ئەوەش كار لە رێكخستنی وزەی لەش دەكات و كێشەی خەو تێكچوونی میزاج و گۆڕانكاری بە میتابۆلیسم دروست دەكات.

لە نیشانەكانی تر ئازاری مەمك بەهۆی گۆڕانكاریی هۆرمۆنی، هەڵوەرینی قژ، ئەوەش هەر بەهۆی گۆڕانكاریی هۆرمۆنییەوە، لەوانە كەمبوونەوەی دەردانی هۆرمۆنی ئەسترۆجین، سەرسووڕان، بەهۆی كاریگەریی گۆڕانكاریی هۆرمۆنی لەسەر شلەی گوێی ناوەوە و ئەوەش هاوسەنگی تێك دەدات، نیگەرانی بەهۆی گۆڕانكاریی هۆرمۆنی و كاریگەری لەسەر گوێزەرەوەی هەستە دەمارەكان لە مێشك، لاوازیی نینۆك، بەهۆی كەمبوونەوەی دەردانی هۆرمۆنی ئەسترۆجین.     



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل