زۆرینەی دیموكراتەكان داوای پاشەكشەی بایدن دەكەن

:: PM:09:22:17/07/2024 ‌

كەمتر لە چوار مانگ بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەمەریكا ماوە و دیموكراتەكان بەهۆی بەتەمەنداچوون و هەڵەی زمانەوانی و لەیادكردنەكانی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمەریكا و كاندیدی ئەوان كێشەیەكی گەورەیان تووش بووە، لە نوێترین راپرسیدا نزیكەی دوو لەسەر سێی دیموكراتەكان دەیانەوێ بایدن لە كێبەركێی سەرۆكایەتی پاشەكشە بكات.

وەك لەو راپرسییەی ناوەندی " AP-NORC" ئەنجامی داوە، كە زۆرینەی پێش رووداوی تەقەكردنەكە لە دۆناڵد ترەمپ ئەنجام دراوە، دەركەوتووە 65%ی دیموكراتەكان پێیان وایە پێویستە بایدن پاشەكشە بكات، بە گشتی حەوت لە 10 ئەمەریكی دەڵێن پێویستە بایدن واز لە كێبەركێی سەرۆكایەتی بێنێت، كە بڕیارە لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو بكرێت. 

لەپاڵ ئەوەدا نزیكەی نیوەی دیموكراتەكان متمانەیان بەوە نییە بایدن توانای پێویستی عەقڵی بۆ كاركردن وەك سەرۆك هەیە، 27%ی دیموكراتەكانیش متمانەیان بە توانای مێشكی هەیە، بۆیە دوای ئەو ژمارانە ترەمپ هەلەكەی قۆزتەوە و رای گەیاند، رووداوێكی بێوێنەیە، جارێكی تر دیموكراتەكان هەوڵی وەدەرنانی بایدن لە كیبەركێی سەرۆكایەتی دەدەن.

بەرانبەر بە راپرسییە، میدیاكانی ئەمەریكا بڵاویان كردەوە، جۆ بایدن رای گەیاندووە كە تاكە حاڵەت وا بكات لە كێبەركێكە پاشەكشە بكات، تووشی كێشەیەكی تەندروستی بێت و وا بخوازێت، نامەوێ ببمە كەسێكی دیكتاتۆر و ئەگەر نەمبردەوە، ئەنجامی هەڵبژاردنی داهاتوو رەت ناكەمەوە.     



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل