لە كەلار منداڵێكی سێ ساڵان تەوقەیەكی بەستنی قژ قووت دەدات، لە نەخۆشخانەی فریاكەوتن بەبێ نەشتەرگەری لە قوڕگی دەریان هێناوە.
ئەمڕۆ پێنجشەم 18ـی تەمووز، نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار بڵاوی كردووەتەوە، دوای ئەوەی منداڵێكی سێ ساڵان بەستەرێكی ئاسنینی قژ قووت داوە، گەیەنراوەتەوە نەخۆشخانەكەیان و دەستبەجێ كاری پێویستی بۆ كراوە.
باس لەوەش كراوە، دوای پشكنین و تیشك لەلایەن پزیشكی پسپۆڕی قوڕگ و لووت و گوێ، توانراوە بە بێ نەشتەرگەری تەنەكە دەربهێنرێت.
دەرهێنانی ئەو تەوقەیە لە كاتێكدایە لە ماوەی ساڵانی رابردوو، چەندین پارچە ئاسن و كەلوپەلی جوانكاری و هتد، لە قوڕگی منداڵان دەرهێنراوە، پێشتریش پزیشكان هۆشدارییان داوە پێویستە دایكان و باوكان لە ماڵ لە چاودێریی منداڵەكانیان كەمتەرخەمی نەكەن.