زانایان كیشوه‌رێكی بچووكیان دۆزیوه‌ته‌وه كه ده‌كه‌وێته ژێر سه‌هۆڵاوه‌كانی باكوری زه‌ریای ئه‌تڵه‌سی، له گه‌رووی "ده‌یڤس" له نێوان دوورگه‌ی بافین له باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی كه‌نه‌دا و باشووری ڕۆژئاوای گرین‌لاند.
ئه‌م گه‌رووه له ملیۆنان ساڵ له‌مه‌وبه‌ر دروست بووه كاتێك پلاكی ته‌كتۆنیكی له نێوان ئه‌و دوو دوورگه‌یه‌دا جووڵه‌یان كردووه، ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ی توێكڵی زه‌وی له قاڵبدا بگۆڕدرێت. كه بووه هۆی دروستبوونی توێكڵی كیشوه‌ری ئه‌ستوور له زه‌ریاكه‌دا كه ئێسته وه‌ك كیشوه‌رێكی سه‌ره‌تایی تازه دۆزراو ناسێنراوه.
پارچه‌یه‌كی ژێرئاوكه‌وتووی توێكڵی كیشوه‌رییه و درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی 12 بۆ 15 میله، ئه‌م كیشوه‌ره نزیكه‌ی 61 ملیۆن ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له كاتی جیابوونه‌وه‌ی گرین‌لاند له كه‌نه‌دا ده‌ستی به كۆبوونه‌وه كردووه.
جۆردن فیتیان، توێژه‌رێكە كه به‌شداره له توێژینه‌وه‌كه‌دا، ڕوونی كردووەتەوە، هه‌موو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك ده‌توانێت ڕۆڵی هه‌بێت له جیاكردنه‌وه‌ی كیشوه‌ری بچو‌وكدا. ئه‌م دۆزینه‌وه گرنگه چونكه دیمه‌نی جیۆلۆجیی زه‌وی ڕوون ده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها شوێنی ئه‌و كیشوه‌ره بچووكه گرنگه، چونكه ناوچه‌كه تا ڕاده‌یه‌ك دووره له چالاكییه‌كانی مرۆڤ.