سكاڵا لەسەر رێواز فایەق هەیە و ئەمڕۆ دادگایی هەیە

:: AM:10:35:22/07/2024 ‌
بڕیارە ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی دانیشتنی یەكەمی حەوت سكاڵا بكات كە دژی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان لەلایەن پێكهاتەكانەوە تۆمار كراوە، بەڕێوە ببات.

ئەمڕۆ دووشەم 22ـی تەمووز، سكاڵاكان لەلایەن سەرۆكی رێكخراو و پارت و هاوپەیمانی، توركمان و كلدان و پارتێكی مەسیحییەوە، دژی سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق و سەرۆكی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان و وەزیری پلاندانانی حكوومەتی فیدراڵ تۆمار كراون.

لە سەرجەم سكاڵاكاندا سكاڵاكاران داوا دەكەن، مادەی 2ـی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان بە نادەستووری لە قەڵەم بدرێت.

لە بەشێك لە سكاڵاكاندا داوا كراوە، سیستمی تۆماركردنی ناوی بەربژێرەكان رابگیرێت، پاشان دابەشكردنی هەرێمی كوردستان بەسەر چوار بازنەدا هەڵبوەشێنرێتەوە، یان هەرێمی كوردستان بۆ پێكهاتەكان بكرێتە یەك بازنەی هەڵبژاردن.

لە سكاڵاكاندا داوای ئەوەی كراوە، كەمكردنەوەی كورسیی پێكهاتەكان رابگیرێت و كورسیی كۆتای توركمانەكان بۆ پێنج كورسی بەرز بكرێتەوە، جگە لەوەش سكاڵاكاران داوا دەكەن، كورسیی مەسیحی و ئەرمەنی و كلدان و ئاشوورییەكان لەبەرچاو بگیرێت.

لە یەكێك لە سكاڵاكانیشدا داوای ئەوە كراوە، مادەی یەكی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە هەموار كراوە و كەمكردنەوەی ژمارەی كورسییەكانی پەرلەمان بۆ 100 كورسی، بە نادەستووری لە قەڵەم بدرێت.


وشە - رامیار جەواد