ئه‌و هه‌زاران تۆن زبڵ و خاشاكه‌ی له هه‌رێمی كوردستان رۆژانه له‌لایه‌ن كۆمپانیاكان كۆ ده‌كرێنه‌وه، هێشتا به‌شی زۆری ژێرخاك ده‌كرێت یان ده‌سووتێنرێت كه زیانی بۆ ژینگه‌ی هه‌وا و خاك هه‌یه، چاره‌سه‌رییه سه‌ره‌كییه‌كه ریسایكلینه و وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ئاشكرای كرد، هه‌ندێك پڕۆژه له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ كراون و ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی تر له داهاتوودا جێبه‌جێ ده‌كرێن، ئامانجیانه لانی كه‌م 90%ی زبڵ و خاشاك ریسایكل بكه‌نه‌وه.
كوردۆ شابان به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، بۆ ''وشه'' باسی له‌وه كرد كه له سلێمانی و دهۆك، دوو پڕۆژه‌ی ریسایكلین ده‌ستیان به كاره‌كانیان كردووه و له هه‌ولێر و شوێنی تریش پڕۆژه‌ی گه‌وره و بچووك له جێبه‌جێكردندان و ئه‌گه‌ر سه‌رجه‌میان ته‌واو بكرێن، ئه‌وا ده‌توانن كۆتایی به كێشه‌ی چاره‌سه‌ركردنی زبڵ و خاشاك له كوردستان بهێنن و سه‌رووی 90%ی زبڵ و خاشاك ریسایكل بكه‌نه‌وه.
ئه‌و ئاماژه‌ی دا له سلێمانی كۆمپانیایه‌كی ناوخۆیی كار ده‌كات كه توانای ریسایكلینی ده‌گاته 90% و رۆژانه هه‌زار و 100 تۆن زبڵ بۆ به‌رهه‌می تر ده‌گۆڕێت. هاوكات له دهۆك كارگه‌یه‌ك هه‌یه كه به‌شێوه‌ی میكانیكی بایۆلۆجی زبڵ ریسایكل ده‌كات و رۆژانه 250 تۆن زبڵ به‌و رێكاره چاره‌سه‌ر ده‌كات.
رۆژانه هه‌زار و 100 تۆن زبڵ بۆ به‌رهه‌می تر ده‌گۆڕێت
له هه‌ولێر كۆمپانیایه‌كی به‌لجیكی له پلانیدایه زبڵه‌كه ریسایكل بكات، ستاندارده‌كه‌ی له ئه‌وانی تر زۆر به‌رزتره و توانای هه‌یه 95%ی زبڵ و خاشاك ریسایكل بكات كه رێژه‌یه‌كی به‌رزه و كێشه‌یه‌كی گه‌وره له كۆڵ هه‌ولێری پایته‌خت ده‌كاته‌وه. وه‌زاره‌تی شاره‌وانی له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمپانیایه له گفتوگۆدایه و بۆ ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی هه‌نگاوی باش نراون.
به‌گوته‌ی شابان، له چه‌مچه‌ماڵ كارگه‌یه‌ك له جێبه‌جێكردندایه كه 53%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه، له ئامێدی كارگه‌یه‌كی تر له جێبه‌جێكردندایه 85%ی كاره‌كانی ته‌واو بووه و له سه‌یدسادق و زاخۆش پڕۆژه‌ی تری ده‌ست به جێبه‌جێكردنیان كراوه.
جێی باسه له رێی كارگه‌كانی ریسایكلین، ده‌توانرێت جگه له وزه‌ی كاره‌با، به‌رهه‌می پلاستیك و په‌ینی كیمیایی و كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌می تر دروست بكرێت و دووباره به‌كار بهێنرێنه‌وه كه سوودێكی زۆری ئابووری بۆ وڵات هه‌یه، له‌لایه‌كی تره‌وه رێگریی له پیسبوونی ژینگه ده‌كات.
به‌پێی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، قه‌باره‌ی ئه‌و زبڵ و خاشاكه‌ی رۆژانه له هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌كرێته‌وه، گه‌یشتووه‌ته شه‌ش هه‌زار و 829 تۆن.
ئه‌و زبڵ و خاشاكه‌ی رۆژانه له هه‌رێمی كوردستان كۆ ده‌كرێته‌وه، گه‌یشتووه‌ته شه‌ش هه‌زار و 829 تۆن.
هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان، زۆرترین زبڵی لێ كۆ ده‌كرێته‌وه كه بۆ هه‌ر رۆژێك ده‌گاته دوو هه‌زار و 370 تۆن، له سلێمانی رۆژانه هه‌زار و 480 تۆن و له دهۆكیش هه‌زار و 320 تۆن كۆ ده‌كرێته‌وه. له هه‌ڵه‌بجه 113 تۆن و له گه‌رمیان 397 تۆن، له راپه‌ڕین 476 تۆن، له سۆران 360 تۆن و له زاخۆ 314 تۆن زبڵ كۆ ده‌كرێته‌وه.
هه‌موو ئه‌و زبڵه كه ده‌رهاویشته‌ی خه‌رجكردنی سه‌رمایه‌كی زۆره، ده‌كرێ له رێی ریسایكلینه‌وه به‌شێك له‌و سه‌رمایه‌یه دووباره بگه‌ڕێنرێته‌وه و رێ له به‌فیڕۆدانی بگیرێت.