تیمێكی توێژه‌رانی ته‌ندروستیی گشتی له زانكۆی "گلاسكۆ" و په‌یمانگه‌ی ته‌ندروستیی گشتیی نه‌رویجی، ئه‌گه‌ری پێوه‌ندیی نێوان هه‌ندێك حاڵه‌تی ئۆتیزم و خۆراكی پێش له‌دایكبوونی دایكه‌كه‌یان ڕاگه‌یاندووه.
تیمی
توێژینه‌وه‌كه ئه‌و زانیارییانه‌یان شی كرده‌وه كه له دوو بنكه‌ی پزیشكی گه‌وره‌دا به‌رده‌ستن له‌سه‌ر هه‌زاران دایك و منداڵه‌كانیان له نه‌رویج و ئینگلته‌را.
له چوارچێوه‌ی شیكارییه‌كه‌دا، توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه ئه‌و ژنانه‌ی پابه‌ندن به "خۆراكی ته‌ندروست"، ئه‌گه‌ری له‌دایكبوونی منداڵێكی تووشبوو به ئۆتیزم به ڕێژه‌ی 22% كه‌متره، به به‌راورد به‌و ژنانه‌ی ڕێجیمێكی ناته‌ندروستیان پێڕه‌و كردووه.
توێژینه‌وه‌كه دیاریی كردووه كه خۆراكی ته‌ندروست بریتییه له خواردنی به‌رده‌وامی سه‌وزه و میوه و گوێز و ماسی و دانه‌وێڵه‌ی ته‌واو، هه‌روه‌ها ئه‌و خۆراكانه ناگرێته‌وه كه چه‌وریی زۆریان تێدایه و گۆشتی پرۆسێسكراو و خواردنه‌وه گازییه‌كان و كاربۆهیدراتی پاڵاوته.
هه‌روه‌ها توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه منداڵانی ئه‌و دایكانه، به به‌رده‌وامی خۆراكی ته‌ندروست ده‌خۆن له كاتی دووگیانی‌دا، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به كێشه‌ی ته‌ندروستی به ڕێژه‌ی 24% كه‌متره.
توێژینه‌وه‌كه نهێنیی پشت پێوه‌ندیی نێوان خۆراكی ته‌ندروست و كه‌مبوونه‌وه‌ی چانسی بوونی منداڵێكی تووشبوو به ئۆتیزم ڕوون ناكاته‌وه، هه‌رچه‌نده توێژه‌ران گریمانه ده‌كه‌ن كه ڕه‌نگه پێوه‌ندیی به‌وه‌وه هه‌بێت كه چۆن خۆراكه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر DNA یان پرۆسه‌ی به‌رگریی له‌ش هه‌یه.