سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له به‌غدا ئه‌مڕۆ رای گه‌یاند، هێزه‌كانی ته‌ناهی له ناو شوقه‌یه‌كدا له ناوه‌ندی پایه‌ته‌خت، 13 كه‌سیان به‌تۆمه‌تی له‌شفرۆشی و قوماركردن گرتووه.
پێگه‌ی "
شه‌فه‌ق نیوز" ئه‌مڕۆ سێشه‌م 23ی تهمووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، به‌پێی گوته‌ی سه‌رچاوه ته‌ناهییه‌كه، هێزێكی تایبه‌ت به فه‌رمانده‌یی پۆلیسی به‌غدا، توانیویانه له ناو شوقه‌یه‌كدا 13 تۆمه‌تبار بگرن كه دوو له‌وان بیانین، تۆمه‌ته‌كه‌یان له‌شفرۆشی و قورماركردن بوو له‌ناو شوقه‌كه، راده‌ستی لایه‌نی پێوه‌ندیدار كراون بۆ سزادانیان.
سه‌رچاوه‌كه زیاتر روونی كرده‌وه، هێزێك به فه‌رمانده‌یی پۆلیسی به‌غدا له به‌شی به‌غدای جدیده، له‌گه‌ڵ مه‌فره‌زه‌كانی فه‌وجی ته‌كتیكی و سریه‌یه‌كی سوات و هه‌واڵگری، به‌پێی رێنوێنییه‌كان بۆ داخستنی سه‌رجه‌م هۆڵی قومار و فڕۆشتنی كحوول له هوتێل و شوێنه گومانلێكراوه‌كان، چاودێریی شوقهیهكیان له گه‌ڕه‌كی غه‌دیری به‌غدا كردووه، گومان هه‌بووه له‌و شوقه‌یه كاری له‌شفرۆشی و قوماری تێدا بكرێت.
زیاتر گوتی، له هه‌ڵمه‌تێكی به‌سه‌ردادان بۆ شوقه‌كه، توانیویانه 13 تۆمه‌تبار بگرن كه دوو له‌وان فه‌له‌ستینی و پاكستانین و ئه‌وانی تر سه‌رجه‌میان عێراقین. له‌و شوقه‌یه‌دا كاری له‌شفرۆشی و قومار كراوه. سێ له تۆمه‌تباره‌كان ژنن و له‌وێدا كاری له‌شفرۆشییان پێ كراوه.
دواتریش گوتی، ته‌واوی تۆمه‌تباره‌كان راده‌ستی لایه‌نی پێوه‌ندیدار له بنكه‌ی پۆلیسی به‌غدا جدیده كراون، دوای لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر، سزای یاسایی خۆیان وه‌رده‌گرن.